تشرینی یه‌که‌م 06, 2020 11:03 Asia/Tehran
  • ڕوودانی تەقینەوە لە ناوەڕاستی شاری فەللوجەی ڕۆژئاوای عێراق

سەرچاوە عێراقییەکان باسی تەقینەوەی ماتۆڕێکی بۆمب ئاخنکراویان کردووە لە ناوەڕاستی شاری فەللوجەی ڕۆژئاوای عێراق.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی بنکەی ھەواڵدەریی مەعلومە، لە ئەنجامی ئەو تەقینەوەیە لە شاری فەللوچەی پارێزگای ئەنباری عێراق پێنج کەس لەوانە پۆلیسێکی عێراقی بریندار بوون.

«موحەممەد حەلبوسی» سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە پەڕەی توییتێرەکەی دا نووسی: ئەم تەقینەوانە لە لایەن تیرۆریستانەوە ئەنجام دەگرێت ، بەڵام ئێمە ڕێ بە گەڕانەوەی ڕۆژە ڕەشەکان بۆ عێراق نادەین.

سەرباری شکست ھێنانی تاقمی تیرۆریستی داعش لە عێراق، ھێشتاش کۆمەڵێک لە ئەندامانی ئەم تاقمە ڕەشەکوژە  بۆ قەرەبوو کردنەوەی شکستەکانیان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی عێراق، ڕوو لە کرداری تیرۆریستی و قەڵاچۆی خەڵکی سڤیلی شارە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە دەکەن.

 

 

سەرپەیڤ