پێشوازیی به‌ربڵاوی ئێرانییه‌کان له فیلمی محه‌ممه‌د ڕه‌سوله‌ڵڵا (د.خ)
ئاب 30, 2015 11:06 Asia/Tehran
یه‌که‌م نومایش کرانی فیلمی محه‌ممه‌د ڕه‌سوله‌ڵڵا (د.خ) له سینه‌ماکانی تاران و شاره‌کانی دیکه‌ی ئێران به‌ره‌وڕووی پێشوازیی به‌ربڵاوی ئێرانییه‌کان بوویه‌وه.
"عه‌لی زادمێهر" به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی پێوه‌ندییه گشتییه‌کانی فیلمی سینه‌مایی محه‌ممه‌د ڕه‌سوله‌ڵڵا (د.خ) له وتووێژ له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێری رادیۆ و ته‌له‌ڤزیۆنی ئێران ، پێشوازیی خه‌ڵک له‌م فیلمه‌ی به سه‌رسووڕهێنه‌ر وه‌سف کرد‌و وتی: له یه‌که‌م شه‌وی نومایش کرانی فیلمی محه‌ممه‌د ڕه‌سوله‌ڵڵا (د.خ) 200 ملوێن تمه‌ن فرۆشمان هه‌بووه.نومایش کرانی فیلمی سینه‌مایی محه‌ممه‌د ڕه‌سوله‌ڵڵا (د.خ) له ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌وه له سینه‌ماکانی تاران و شاره‌کانی ئێران‌دا ده‌ست پێ بووه و هاوکات له‌گه‌ڵ فستیڤاڵی مۆنتراڵی که‌نه‌دا له دوو سینه‌مای تایبه‌ت به‌م فستیڤاڵه‌یش نومایش کرا بۆ بینه‌ران.
فیلمی محه‌ممه‌د ڕه‌سوله‌ڵڵا (د.خ) له ده‌رهێنانی مه‌جید مه‌جیدی؛ باسی ساڵانی سه‌ره‌تایی ژیانی پێغه‌مبه‌ری نازداری ئیسلام حه‌زره‌تی محه‌ممه‌دی مسته‌فا(د.خ) ده‌کات و به‌رهه‌م هێنانی ئه‌م فیلمه حه‌وت ساڵی خایاندووه. مه‌جیدی ڕایگه‌یاندووه ئامانجی له به‌رهه‌م هێنانی ئه‌م فیلمه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بیر و بۆچوونی لاده‌رانه سه‌باره‌ت به ژیانی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام(د.خ) و خراپ تێگه‌یشتن له ئایینی پیرۆزی ئیسلامه. ئه‌م فیلمه سینه‌ماییه به بوجه‌یه‌کی 35 ملوێن دۆلاری ، پڕخه‌رجترین فیلمێکه که تا ئێستا له ئێران‌دا ساز کراوه.