کۆڕی ڕوونوێنی له گۆڤاری شی له کافه کاڵی سنه به‌ڕێوه ده‌چێت
کافه کتێبی کاڵ له سنه، له درێژه‌ی چالاکییه فه‌رهه‌نگییه‌کانی خۆی کۆڕی ڕوونوێنی له گۆڤاری شی به‌ڕێوه ده‌بات.
به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، له شاری سنه و به هاوکاری ستافی گۆڤاری شی، کافه کتێبی کاڵ له درێژه‌ی چالاکییه فه‌رهه‌نگییه‌کانی خۆی کۆڕی ڕوونوێنی بۆ گۆڤاری شی به‌ڕێوه ده‌بات.
گۆڤاری شی گۆڤارێکی فه‌رهه‌نگی ئه‌ده‌بی فه‌لسه‌فییه و له هاوینی ئه‌مساڵدا مۆڵه‌تی چاپ و بڵاو بوونه‌وه‌ی له ئیداره‌ی گشتی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی پارێزگای کوردستان وه‌رگرت.
تاکوو ئێسته دوو پێش ژماره‌ی سفر و ژماره‌ی یه‌کی گۆڤاره‌که ڕه‌وانه‌ی بازاڕی ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی له ئێران کراوه، ئه‌م گۆڤاره بۆ تاران و هه‌موو شاره کوردنشینه‌کانی ئێران ڕه‌وانه ده‌کرێت.
شایانی باسه که کۆڕی ڕوونوێنی له گۆڤاری شی، ئێواره‌ی ڕۆژی سێ شه‌مه، کاتژمێر ۵، له کافه کتێبی کاڵی سنه به‌ڕێوه ده‌چێت و به‌شداری بۆ هه‌مووان له‌م کۆڕه‌دا ئازاده.