بۆ یه‌که‌م جار؛ کرماشان بووه میوانداری جامی جیهانیی زۆرانبازیی ئازاد
له دیداری هاوبه‌شی دوکتۆر ڕازانی و ڕه‌سوڵ خادمدا، میواندارێتیی کرماشان له کێبه‌رکێکانی زۆرانبازیی ئازادی جامی جیهانیی 2017 یه‌کلایی کرایه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له دیداری ڕۆژی ڕابردووی پارێزگاری کرماشان و سه‌رۆکی فێدراسیۆنی زۆرانبازی که له ئیداره‌ی پارێزگای کرماشان به‌ڕێوه‌چوو ، ڕێککه‌وتننامه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م کێبه‌رکێیانه له‌م پارێزگایه له لایه‌ن دوو لاوه واژۆ کرا.
له‌م دیداره‌دا دوکتۆر ڕازانی و ڕه‌سووڵ خادم سه‌باره‌ت به چوارچێوه‌کانی به‌ڕێوه‌چوونی کێبه‌رکێکانی جامی جیهانی زۆرانبازی ئازاد به میواندارێتی کرماشان و هه‌روه‌ها هه‌ماهه‌نگییه پێویسته‌کان له‌مباره‌وه باس و گفتوگۆیان کرد.
له‌م دیداره‌دا سه‌رپه‌ره‌شتی ئیداره‌ی گشتیی وه‌رزش و لاوانی پارێزگا و سه‌رۆکی ده‌سته‌ی زۆرانبازیی پارێزگاش ئاماده بوون.
شیاوی ئاماژه‌یه؛ کرماشان بۆ یه‌که‌مین جار له مێژووی وه‌رزشی پارێزگا میوانداری جامی جیهانی زۆرانبازی ئازاد ده‌بێت.