شوالیه‌ی سترانی ئێران، نیشانی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ری کرماشان وه‌رده‌گرێت
به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامیی پارێزگای کرماشان وتی: بۆ یه‌که‌مین جار نیشانی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ری کرماشان پێشکه‌شی شوالیه‌ی سترانی ئێران؛ مامۆستا شارام نازری کرا.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئیبراهیم ڕه‌حیمی زه‌نگه‌نه وێڕای ئاماژه به به‌رنامه‌ڕێژی ئه‌نجام دراو بۆ ڕێزگرتن له مامۆستا شارام نازری له ڕێوڕه‌سمی کۆتایی مێهره‌جانی نێونه‌ته‌وه‌یی ئیتنیکه‌کان له ڕۆژی 3ی ڕێبه‌ندان ڕایگه‌یاند: مامۆستا نازری له سه‌رمایه‌کانی پارێزگا و که‌سایه‌تی به‌ناوبانگی مۆسیقا له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییه که خزمه‌تێکی زۆری له ڕێگای به‌رزکردنه‌وه‌ی مۆسیقای که‌لتووری وڵات ئه‌نجام داوه.
ناوبراو وێڕای ئاماژه به‌وه‌ی که مامۆستا نازری خه‌ڵات و نازناوی به‌بایه‌خی له‌وان "شوالیه‌ی ستران"ی مسۆگه‌ر کردووه، وتی: ئێمه‌ش هه‌وڵمان دا بۆ ڕێزگرتن له خزمه‌ته‌کانی، بۆ یه‌که‌مین جار نیشانی "فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر"ی کرماشان پێشکه‌شی ئه‌م مامۆستایه بکه‌ین.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی پارێزگای کرماشان، ڕوونیشی کرده‌وه: هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕێوڕه‌سمه، هه‌روه‌ها نیشانی "فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر"ی کرماشان به مامۆستا حه‌میدڕه‌زا نه‌عیمی پێشه‌نگی بواری هونه‌ری شانۆ پێشکه‌ش کرا.
یه‌که‌مین مێهره‌جانی نێونه‌ته‌وه‌یی ئیتنیکه‌کان به هه‌وڵی ئیداره‌ی گشتیی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی پارێزگا ڕۆژی 30ی به‌فرانبار تا 3ی ڕێبه‌ندان له هۆڵی ئینتزاری کرماشان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م مێهره‌جانه ئه‌نیستیتۆی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری "شکوه انقلاب"ه و سه‌ردان بۆ هه‌مووانه.