ئادار 24, 2017 21:08 Asia/Tehran
  • ملوانکی برۆنز دەکرێتە ملی کەواندارانی ئێرانی لە کێبەرکێی تیرهاویشتن بە کەوانی کاپی ئاسیایی دا

کەواندارانی ئێرانی لە بەشی میکس کامپۆندی کێبەرکێکانی تیرهاویشتن بە کەوانی کاپی ئاسیایی لە تایلەند میدالیای برۆنزیان دەست کەوت.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، کەواندارانی تیپی ئێران ڕۆژی هەینی لە کێبەرکێکانی تیرهاویشتن بە کەوانی کاپی ئاسیایی لە تایلەند ، بە بەشداریی ئیسماعیل عیبادی و پەریسا بەراتچی لە ململانێی ڕیزبەندیی میکس لە بواری کامپۆند بە دەرەنجامی 151 لە بەرامبەر 145 تیپی ڕووسیایان بەزاندو بەمجۆرە بە وەرگرتنی میدالیای برۆنز دووهەمین میدالیای خۆیانیان لەم کێبەرکێیە و سێهەمین میدالیای کاروانی ئێرانیان دەست خست.

ئیسماعیل عیبادی و پەریسا بەراتچی  سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ هەینیش لە بەشی تاکەکەسیی کامپۆند دا میدالیای زێڕیان بردبووەوە.

کێبەرکێکانی تیرهاویشتن بە کەوانی کاپی ئاسیایی لە تایلەند بە بەشداریی 270 کەواندار لە 27 وڵاتی جیهان لە بوارەکانی ڕیکرۆ و کامپۆند لە بیست و یەکەمی مارسەوە لە تایلەند دەستی پێ کراوەو هەتا ڕۆژی یەکشەممە بلیست و شەشی مارسیش بەردەوام دەبێت.

 

سەرپەیڤ