نیسان 23, 2017 15:41 Asia/Tehran
  • سەرکەوتنی تیمی فوتباڵی کەنارەیی ئێران لەهەمبەر پاراگوئە

تیمی فوتباڵی کەنارەیی ئێران لەمیانەی سێهەمین یاری دوستانەی خۆی لەوڵاتی باماها تیمی فوتباڵی پاراگوئە ی تووشی دۆڕان کرد .

بە پێی ڕا]پرتی ئیرنا، تیمی فوتباڵی ساحلی ئێران کە خۆی بۆ بەشداری بەهێز لە جامی جیهانی دووهەزارو هەفدەی باهاماڕۆژی یەکشەممە لە سێهەمین یاری دوستانەی خۆی پاش دەسپێکرانی جامی جیهانی ، تیمی پاراگوئەی بەئەنجامی حەوت بە شەش  بردەوە. تیمی فوتباڵی ساحلی ئێران پاش ئەمەیش لەدوو پێشبڕکیی دوستانە لەبەرانبەر تیمەکانی پانام وتاهیتی سەرکەوتنی بەدەس هێنابوو. جامی جیهانی فوتباڵی ساحلی باهاما ، بە بەشداری شازدە تیم بەڕێوە دەچێت ونوێنەری ئێران لەم کێبەرکییانە دا لەگەڵ تیمەکانی نیجریە ، مەکزیک وئیتالیا لەیەک گروپن. جامی جیهانی فوتبالی ساحلی دووهەزار هەفدە لە بیست وهەشت ئاوریلی ئەمساڵ بەیاری  ئێران لەگەڵ مەکزیک بەشێوەی فەرمی دەسپێدەکریت. باهاما وڵاتێکی دۆرگەئیە لە ئوقیانوسی ئەتڵەس لە ڕۆژهەڵاتی ئیالەتی فلوریدای ئەمریکا ولەباکووری کوبا هەڵکەوتووە. 

سەرپەیڤ