نیسان 28, 2017 08:58 Asia/Tehran
  • سەرکەوتنی تیمی تۆپی پێی لێواردەریای ئێران بەسەر تیمی مەکزیک لەمۆندیالەکەی٢٠١٧دا

هەڵبژاردەی ئێران، یەکەم یاری مۆندیاڵی تۆپی پێی لێواردەریای ساڵی ٢٠١٧ لەیەکەم هەنگاودا لە هەڵبژاردەی مەکزیکی بردەوە .

بەپێی ڕاپۆری ماڵپەڕی فەرمیی فێدراسیۆنی تۆپی پێ، هەڵبژاردەی تۆپی پێی لێواردەرای ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لە یەکەم یاری خۆی لەقۆناخی گرووپیی نۆیەمین خولی پێشبڕکێکانی مۆندیالی ٢٠١٧ی باهاما لەگەڵ هەڵبژاردەی تۆپی پێی مەکسیک کەوتە یاری کە ئەو دیدارە سەرەنجام بەئەنجامی سێ بە دوو بەقازانجی هەڵبژاردەی ئێران کۆتایی پێهات.

لەو یاریەدا کە وەک یاری دەسپێکی مۆندیال دەهاتە ئەژمار، پەیمان حوسێنی، ئەمیرحوسێن ئەکبەری، محەممەد ئەحمەدزادە بۆ ئێران گۆڵیان تۆمار کرد.

هەڵبژاردەی تۆپی پێی لێواردەریای ئێران بەو سەرکەوتنە، سێ ئیمتیازی لە یەکەم یاری خۆی لە قۆناخی گرووپیدا بەدەست هێنا.

یاری دووهەمی هەڵبژاردەی تۆپی پێی لێواردەریای ئێران لەبەرامبەر هەڵبژاردەی ئیتالیا سەرلەبەیانی رۆژی یەکشەممە بەکاتی تاران بەڕێوە دەچێ.

هەڵبژاردەی تۆپی پێی لێواریی ئێران وەک پاڵەوانی ئاسیا، لەگەڵ هەڵبژاردەی مەکسیک، ئیتالیاو نیجریە لەگرووپی بی ئەو پێشبڕکێیانەدا بەشدارە.

نۆیەمین خولی مۆندیاڵی تۆپی پێی لێواردەریای٢٠١٧ بەمیوانداری وڵاتی باهاما بەئامادەبوونی١٦ تیمی بەرازیل، ئێران، ئیتالیا، باهاما، ژاپۆن، ئێکوادۆر، مەکسیک، نیجریە، پاناما، پاراگۆئە، پۆڵندا، پورتوغال، سێنێگال، سوئیس، تاهیتی و ئیمارات لە٢٧ی ئاڤریلەوە دەس پێ دەکرێ و هەتا شەشی مای بەردەوام دەبێ.

سەرپەیڤ