May 28, 2017 11:26 Asia/Tehran
  • زێڕێک، زیوێک و دوو برۆنز بۆ جۆدۆکارانی نابینا  وکەم بینای ئێران

جۆدۆ کارانی ئێران لە دووەم ڕۆژی ڕکابەرایەتیی جۆدۆی نابینیانان و کەم بینایانی پاڵەوانەتیی ئاسیا- ئۆقیانووسییە توانایان میداڵیایەکی زێڕ، میداڵیایەکی زیو و دوو برۆنزیش بە دەست بێنن.

وەرزشوانانی جۆدۆی ئێرانی ژێری کێشی ٨١ کیلۆگرام ڕۆژی شەممە لە دووەم ڕۆژی ڕکابەرایەتییەکانی جۆدۆی نابیانیان و کەم بینایانی پاڵەوانەتیی ئاسیا- ئۆقیانووسییە لە تاشکەندی پێتەختی ئوزبەکستان، میداڵیای زیوی ئەم کێشەی بە دەست هێنا.

جۆدۆکاری ئێرانی دیکەیش لە کێشی ژێری ٩٠ کیلۆگرام بە دانان بە جۆدۆکارێک لە تایلەندەوە بۆ میداڵیای بۆرۆنزی ئەم کێشە.

جۆدۆکاری کێشی ژێری ١٠٠ کیلۆگرامی ئێرانیش پاش دوو بردەوەی یەک لە دوای یەک میداڵیای زێڕی ئەم کێشەی تەرخان دا بە خۆی.

نوێنەری دیکەی ئێران لە کێشی سەرەوەی ١٠٠ کیلۆگرامیش لە قۆناغی ڕیزبەندی لەگەڵ جۆدۆکاری ئێراقی چووە مەیدانەوە و لە تایمی زێڕینیشدا بە زەربە فەنی کردنی ئەم جۆدۆکارە، میداڵیای برۆنزی ئەم کێشەی بە دەست هێنا.

یانەی جۆدۆی نابینایان و کەم بینایانی ئێران ڕۆژی هەینیش لە یەکەم ڕۆژی ئەم ڕکابەرایەتییانە لە کێشی ژێری ٦٦ کیلۆگرام توانی میداڵیای زێڕ بە دەست بێنێ و لە کێشی ژێری ٦٠ کیلۆگرامیش میداڵیایەکی برۆنزی بە دەست هێنا.

بە کۆتایی هاتنی ڕکابەرایەتییە تاکەکەسییەکان ، جۆدۆکارانی ئێرانی ئەمڕۆ یەکشەممە ڕکابەرایەتیی تیمیی خۆیان دەست پێ دەکەن.

یانەی ئێران لەم قۆناغەدا لەگەڵ یانەکانی کازاخستان و هیندستان لە یەک گرووپ دانراوە.

سەرپەیڤ