که‌یسی هه‌ورامان ڕاده‌ستی یۆنیسکۆ ده‌کرێت
سه‌رۆکی ڕێکخراوی کەلەپوری فه‌رهه‌نگیی ئێران وتی: ساڵی ۲۰۱۸ که‌یسی تۆمار کردنی هه‌ورامان وه‌ک ئاسه‌وارێکی فه‌رهه‌نگی-مێژوویی مرۆڤ ڕاده‌ستی یۆنیسکۆ ده‌کرێت.
به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، زه‌هرا ئه‌حمه‌دی پوور له میانه‌ی دیدار له پارێزگای کوردستان وتی: ئێمه له دوای ئه‌وه‌ین تاکوو به په‌ره‌دان به که‌رتی گه‌شتیاری باشترین جۆری هه‌لی کار ڕه‌خساندن له ناوچه‌که وه‌گڕبخه‌ین، ئه‌م که‌رته که‌مترین خه‌ساری بۆ ژینگه‌ی ناوچه‌که‌ش هه‌یه.
ئه‌و وتیشی: له ئێستادا ۵۰۰ گوند له ئێران وه‌ک ئامانجی گه‌شتیاری هه‌ڵبژێردراون که به وردی له سه‌ر هه‌موویان سه‌رمایه‌دانه‌ری ده‌که‌ین. بۆ یه‌که‌م هه‌نگاویش سه‌رمایه‌دانه‌ری له سه‌ر ۷۸ گوند له پارێزگاکانی کوردستان، ئیلام، کرماشان، هه‌مه‌دان، سیستان و به‌لوچستان ده‌ستی پێ کردووه و هیوادارین به تێپه‌ڕاندنی باشی قۆناغی یه‌که‌م سه‌رمایه‌دانه‌ری له سه‌ر گونده‌کانی دیکه‌ی ئێرانیش ده‌ست پێبکه‌ین.
ئه‌و جه‌ختی کردەوە : ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌بێت ئاگاداری بین ئه‌م بابه‌ته‌یه که له‌مڕۆدا کشت و کاڵ ناتوانێت بۆ هه‌موو گوندنشینه‌کان هه‌لی کار بڕه‌خسێنێت و بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م گوندنشینانه به‌ره‌و شاره‌کان کۆچ نه‌که‌ن ده‌بێت له دوای هه‌لی کاری دیکه له‌م گونده‌کان بین که په‌ره‌دان به که‌رتی گه‌شتیاری ده‌توانێت ئه‌م ئامانجه به دی بێنێت. یه‌کێک له ئامانجه‌کانی دیکه‌ی ئێمه ده‌ست گرتن به‌و هونه‌ره ده‌ستیانه و فه‌رهه‌نگی ڕه‌سه‌نی گونده‌کانی ئێرانه. ئه‌گه‌ر به‌م شتانه بایه‌خ نه‌درێت جیهانی مۆدێڕن شوێنیان به ئاسانی پڕده‌کاته‌وه.
سه‌رۆکی ڕێکخراوی میراتی فه‌رهه‌نگی، پیشه‌ی ده‌ستی و گه‌شتیاری ئێران وتی: بۆ نموونه ئێمه پلانمان داناوه که کڵاشی کوردی بکه‌ینه برندێک، واتا هه‌م هه‌لی کاری پێ بڕه‌خسێت، هه‌م ئه‌م هونه‌ره ڕه‌سه‌نه زیندوو بمێنێته‌وه. بۆ ئه‌مه مه‌به‌سته‌ش له یه‌که‌م هه‌نگاودا ده‌بێت شوێنی حه‌وانه‌ی گه‌شتیاره‌کان له گونده‌کان دروست بکه‌ین.
ئه‌حمه‌دی پوور دواجار گوتی : بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئێمه سه‌رقاڵی تۆمار کردنی جیهانی ناوچه‌ی هه‌ورامان له یۆنیسکۆین، ئه‌م که‌یسه له لایه‌ن ئێرانه‌وه تاکوو ساڵی ۲۰۱۸ به ته‌واوی ئاماده ده‌کرێت و دواجار ڕاده‌ستی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی ده‌که‌ین تاکوو شاره‌زایانی ئه‌م ڕێکخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه ڕاو و بۆچوونی خۆیان له سه‌ر ئه‌م بابه ڕابگه‌یه‌نن که ده‌توانێت یه‌که‌م هه‌نگاو بێت بۆ ڕاکێشانی گه‌شتیاری بیانی بۆ ناوچه‌که‌ش.