پێداگریی له‌سه‌ر په‌ره‌ی ئاڵووێری زانستی و هاوکارییه زانکۆییه‌کانی ئێران وتورکیا
باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران له تورکیا و سه‌رۆکی ئێرانیی ڕێکخراوی دی هه‌شت له‌دیدار له‌گه‌ڵ سه‌رۆکانی زانکۆکانی ئێران جه‌ختیان کرد له‌سه‌ر په‌ره‌ی ئاڵووێره زانستیه‌کان وهاوکارییه زانکۆییه‌کانی دوو وڵات.
به‌پێی راپۆری هه‌واڵده‌ریی ئیرنا، محه‌ممه‌د ئیبراهیم تاهریان فه‌رد باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران له تورکیا و سه‌یید عه‌لی موسه‌وی سه‌رۆکی ئێرانیی ڕێکخراوی دی هه‌شت له‌دیدار له‌گه‌ڵ ژمارێک له سه‌رۆک زانکۆکانی ئێران که بۆ به‌شداربوون له جڤینی جیهانیی زانکۆکانی جیهانی ئیسلام سه‌ردانی ئانکاڕایان کردووه، له‌باره‌ی ره‌وتی په‌ره‌ی هاوکارییه دوو قۆڵییه‌کانی زانکۆکانی ئێران و تورکیا وت‌ووێژیان کرد.
باڵوێزی ئێران به‌پێداگری له‌سه‌ر گرینگیی په‌ره‌ی ئاڵووێره زانستیه‌کان و هاوکارییه زانکۆییه‌کانی نێوان ئێران و تورکیا، په‌ره‌ی ئه‌و به‌شه له په‌یوه‌ندییه‌کانی به یه‌کێک له ڕێگا شیاوه‌کانی ناساندنی توانا زانستی و فێرکارییه‌کانی زانکۆکانی ئێران به کۆمه‌ڵگای زانستیی تورکیا ڕاگه‌یاند.
سه‌یید عه‌لی موسه‌ویش له‌و چاوپێکه‌وتنه له‌گه‌ڵ سه‌رۆکانی زانکۆکانی ئێران، وێڕای شیکردنه‌وه‌ی ئامانجه‌کانی ڕێکخراوی دی هه‌شت بۆ په‌ره‌ی هاوکارییه زانکۆییه‌کانی نێوان وڵاتانی ئه‌ندام، ڕایگه‌یاند، به‌رنامه‌ی کرانه‌وه‌ی زانکۆی دی هه‌شت له زانکۆی بووعه‌لی هه‌مه‌دان ئه‌نجامی گرت.
سه‌رۆکانی زانکۆکانی ئێرانیش له‌و دیداره‌دا وێڕای شیکردنه‌وه‌ی چالاکیی وهاوکارییه‌کانی نێوان زانکۆکانی ئێران و تورکیا، له‌باره‌ی پرسه‌کانی جڤینی نێوده‌وڵه‌تیی زانکۆکانی جیهانی ئیسلام له ئانکاڕا و چۆنیه‌تی به‌رنامه‌داڕشتنه‌کانی داهاتوو بۆ په‌ره‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان وهاوکارییه زانکۆییه‌کانی نێوان دوو وڵات، راپۆرێکیان خسته‌ڕوو.