ئاب 20, 2017 12:54 Asia/Tehran
  • سەرکەوتنی یانەی باسکەی ئێران بەرامبەر بە کۆریای باشوور و چوونە قۆناغی فیناڵی کاپی ئاسیا

یانەی باسکەی ئێران توانی بە بردنەوە لە یانەی کۆریای باشوور، ببێ بە خەنیمی ئۆسترالیا لە یاریی فیناڵی پاڵەوانەتیی ئاسیا.

بە پێی ڕاپۆرتیی ئیرنا؛ یانەی باسکەی ئێران شەوی یەکشەممە لە قۆناغی پێش فیناڵی باسکەی کاپی ئاسیا لە لوبنان لەگەڵ یانەی کۆریای باشوور یاری کرد و لە کۆتاییدا توانی لەم یانەیە بە ئەنجامی ٨٧ بە ٨١ بباتەوە.

پێش ئەو دیدارەیش یانەکانی ئۆسترالیا و نیوزیلەند پێکەوە یارییان کرد کە لە کۆتاییدا ئۆسترالیا بە ئەنجامی ١٠٦ بە ٧٩ سەرکەوت.

پێش ئەو یارییەیش یانەکانی کۆریا باشوور و نیوزیلەند بۆ دەس خستنی پلەی سێهەم پێکەوە یاری دەکەن.

شازدە یانە لە چوار گرووپدا لە ڕکابەرایەتیی کاپی ئاسیا بەشدارییان کردووە. ڕکابەرایەتیی کاپی باسکەی ئاسیا هەشتەمی ئاگوست دەست پێ بوو. ئەم ڕکابەرایەتییە جێگای ڕکابەرایەتییەکانی کاپی گەلانی ئاسیای گرتۆتەوە.

سەرپەیڤ