وەدەسهێنانی مەدالیای زیو لە جۆدۆی گرەند پێری لە لایەن جۆدۆکاری ئێرانیەوە
کانونی دوھەم 22, 2018 11:30 Asia/Tehran
جۆدۆکاری ئێرانیی لە پێشبڕکێکانی جۆدۆی خەڵاتی گەورەی تونسدا مەدالیای زیوی بەدەست هێنا .
جەواد مەحجووب نوێنەری کێشی سەرووی سەد کیلۆی جەواد مەحجووب نوێنەری ئێران لە کێشی سەرووی سەد کیلۆدا ، لە دوایین رۆژی ئەم پێشبڕکێیانەدا لە رکابەری لە گەڵ گالکساندێر گۆردینکۆ لە ئوکراین بە مەدالیای زیوی ئەم پێشبڕکێیانە گەیشت .
مەحجووب خاوەنی مەدالیاکانی زێڕ و زیوی ئاسیا بەرلەوە دوای سەرکەوتن بەسەر جۆدۆکارانێک لە وڵاتانی مەراکیش ، میسر و روسیا و رۆمانی بە فیناڵ گەیشتبوو .