کانونی دوھەم 23, 2018 21:03 Asia/Tehran
  • پێشوازی بە رچاو لە فیلمە ئێرانیەکان لە مەقدونیە

حەوتەی فیلمی ئێران ئەمڕۆ سێ شەممە لە دامەزراوەی " سینەماتەکی سکۆپیە ی پێتەختی مەقدونیە لەگەڵ پێشوازی گەرم وگوڕی هۆگران بە هونەر وفەرهەنگی ئێرانی دەستی بەکار کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا باڵوێزی ئێران لە مەقدونیە لە ڕێ وڕەسمی کرانەوەی حەوتەی فیلمی ئێران وتی: سینەمای ئێران شیوازوئیعتباری لە جیهان داهەیە.

حسێن کریمی هەروەها زەوق وجۆش و  خرۆشی هونەرمەندانی ئێرانی وکەڵک وەرگرتن لە دەولەمەند بوونی فەرهەنگی ئێرانی وئیسلامی لە هۆکارانی سەرەکی سەرکەوتنی هونەری حەوتەم لە کۆماری ئیسلامی ئێران زانی ولە ئامادەبووان بانگهێشتی کرد لە دەلاقەو ڕۆچنەیەک کە بەرەوڕیان کراوەتەوە بۆ ئاشنایی لەگیڵ فەرهەنگ وڕێ وڕەسمی خەڵکی ئێران کەڵک وەربگرن .

ئانگلوف سەرۆکی دامەزراوەی سینەما تەکی سکوپیە یش لە ڕێ وڕەسمی کرانەوەی حەوتەی فیلمی ئێران وتی: سینەمای ئێران ، سینەمایەکی کارتێەکر وشوێندانەر بە بانگەوازی جیهانیە.

حەوتەی فیلمی ئێران هەتا بیست وحەوتی ژانێڤەرلە سکۆپیە درێژەی دەبێت.

سەرپەیڤ