ئادار 21, 2018 12:53 Asia/Tehran
  • پاڵەوانەتی تیمی تنیسی سەرمێزی گەنجانی ئێران لەمیانەی تۆڕی جیهانی وڵاتی تونس

تیمی هەڵبژێردراوی تنیسی سەرمێزی ئێران لەمیانەی یاری فیناڵی بەشی تیمی تۆڕی جیهانی وڵاتی تونس بە سەرکەوتن لە بەرانبەر چین دا بوو بە پاڵەوان .

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ چوارشەممەی ئیرنا ، ئەندامانی تیمی تینیسی سەر مێزی گەنجانی ئێران لە یاری فیناڵی پێشبڕکیکانی توڕی جیهانی تونیس بە سەرکەوتنی سێ بەسەر یەک لەبەرانبەر گەنجانی چین لەسەر سەکوی پاڵەوانەتی بەشی تیمی ڕاوەستان. ئەندامانی تیمی هەڵبژێردراوی گەنجانی ئێران پاش ئەمەیش و لە قۆناخی بەرایی یش چینیان سێ بە دوو بردەوەو لە قۆناخی نێوە کۆتایی بە شکستی سێ بە دوو لە بەرانبەر هیند چوونە یاری فیناڵ . تیمی هەڵبژێردراوی تنیسی سەر مێزی گەنجانی ئێران بە داڕشتی ئەمین ئەحمەدیان وئەمیرڕەزا عەباسی لە بەشی کۆڕان ومەهشید ئەشتری لە بەشی کچان حەفدەی مارس چوونە تونیس .