نیسان 25, 2018 19:38 Asia/Tehran

تەبریز 2018 "پێتەختی گەشتیاریی جیهانی ئیسلام و پێتەختی فەرشی جیهان" - بە گوێرەی لێکۆڵینەوەی ڕێکخراوی نەتەوەکان، شاری تەبرێز،وەکوو باشترین شاری ئێران بۆ ژیان ناسراوە .

ڕێوڕەسمی "تەبریز 2018" پێتەختی گەشتیاریی جیهانی ئیسلام، ڕۆژی چوارشەممە لەو شارەدا بە ئامادە بوونی دکتۆر ڕوحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران کرایەوە و بە بەڕێوەچوونی بەرنامەی جۆراوجۆر بۆ ماوەی مانگێک بەردەوام دەبێت.

شاری تەبرێز لە لایان کارناسانی نۆهەمین جڤینی وەزیرانی گەشتیاری وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی، وەکوو پێتەختی گەشتیاریی جیهانی ئیسلام لە ساڵی 2018دا هەڵبژێردرا.

ساڵی ڕابردوو مەدینەی مونەوەرە پێتەختی گەشتیاریی جیهانی ئیسلام بوو.

سەرۆک کۆمار وێڕای ئاماژەدان بەم بابەتە کە تەبرێز نەک تەنیا بۆ ئێران وەکوو پێتەختی گەشتیاری جیهانی ئیسلامە بگرە بۆ هەتاهەتایە هەروا دەمێنێتەوە، ئەو هەروەها گوتیشی: ئەم ناوچەیە بەردەوام دەروازەی پەیوەندی ئێڕان بووە لەگەڵ ڕۆژئاوا و جیهانیش و ئەوەی کە تەبرێز هەمیشە شارێکی خاوێن بووە و هیچ سواڵکەرێکی تێدا نییە، لەو خاڵە گرینگانەیە وا ئەو شارەی کردووەتە شوێنێکی سەرەنج ڕاکێش کە دەبێ هەتاهەتایە ئەم خاڵانە بپارێزرێت.

بە گوێرەی لێکۆڵینەوەی ڕێکخراوی نەتەوەکان، شاری تەبرێز، لە پێشەوەی شارەکانی تاران، ئیسفەهان، شیراز، مەشهەد و ... وەکوو باشترین شاری ئێران بۆ ژیان ناسراوە، کە هۆکاری وەکوو، هێڵی گەشتی ئاسمانی پێشکەوتە، سرووشتی دەس لێ نەدراو، خۆراک و خواردەمەنی بەتام، مزگەوتە جوانەکانی و شوێنەوارە مێژووییەکانی کاریگەر بوون لەسەر دەستەبەر کردنی ئەم پلەیە.

سەەڕای ئەوەش ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانیش، جارێکی دیکە تەبرێزی وەکوو باشترین شار لە بواری تەندروستیدا هەڵبژاردووە.

لە دەسکەوتە جیهانییەکانی دیکەی ئەم شارە ئەتوانین ئاماژە بکەینە هەڵبژاردنی تەبرێز وەکوو "پێتەختی فەرشی جیهان" لەلایان ڕێخکراوی یۆنسکۆ و ئەنجومەنی جیهانیی دەسکارەکان.

تەبرێز یەکێکە لە 8 شارە مێژووییەکەی ئێران. 1800 شوێنەواری مێژوویی لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵاتیدا تاپۆ کراوە  کە نزیک بە نیوەیێکی هەر لە تەبریزدا هەڵکەوتووە.

لەم نێوەدا ئەتوانین ئاماژە بکەینە بازاڕی تەبرێز و کڵیسەکانی جوڵفا کە وەکوو دوو شوێنەواری مێژوویی گرینگ لە جیهاندا تاپۆ کراون.

 

سەرپەیڤ