May 27, 2018 08:01 Asia/Tehran
  • ئۆسترالیا خۆی ڕادەستی هەڵبژاردەی بالەی ئێران کرد

هەڵبژاردەی بالەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئێوارەی ڕۆژی شەممە لەمیانەی دووهەمین یاری خۆی لەلیگی میلەتانی بالە لە ئۆسترالیای بردەوە .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، هەڵبژاردەی بالەی ئێران  لە دووهەمین پێشبڕکێی خۆی لە پێشبڕکێکانی  لیگی گەلان لە کاتژمێر  پێنجی ئێوارەوە بە کاتی خۆجێیی لە هۆڵی کیند ئارنای شاری رووئنی فەرەنسا ، لەگەڵ ئوسترالیا  یاری کرد   توانی  لە سێ سێتی بە دوای یەک ئەم  تیمەی شکست دا  . 

هەڵبژاردەی بالەی ئێران  سێ سێتی بە ڕیز بە ئیمتیازی 25 بەسەر 23  - 25 بەسەر 21 بە قازانجی  خۆی  کۆتایی  پێ  هێنا.

لیگی گەلان، هەمان لیگی جیهانی بالەیە  کە لە ساڵی 2018  بە لیگی گەلانی بالە  گۆڕدرایەوە.

هەڵبژاردەی بالەی ئێران  بەیانی ڕۆژی شەممە لە یەکەم یاری خۆی لە لیگی گەلانی بالە، لە گەڵ هەڵبژاردەی بالەی فەرەنسا، شکستی هێنا.

هەڵبژاردەی بالەی ئێران   ئەمڕۆ یەکشەممە لە سێیەمین یاری خۆی دا لە لیگی گەلانی بالە  لەگەڵ ژاپۆن یاری دەکات.

لیگی گەلانی  بالەی 2018 بە ئامادەبوونی شازدە  تیمی سەرکەوتووی جیهان لە هەینی 25ی مەی لەشاری رووئەنی فەرەنسا  دەست پێکراوە.

سەرپەیڤ