May 27, 2018 09:13 Asia/Tehran
  • ڕیئالی مەدرید٣-١ لیوێرپوول؛هەتریکی ئەوروپایی،خەڵاتی کاریۆس بە تیمی زەیدان

هەڵەکانیی گاڵتەجار و منداڵانەی لوریس کاریۆس لە تەنیشت برینداربوونیی سەلاح، خولیای لیوێرپووڵی کردە بڵقی سەر ئاوتا ڕیئالی مەدرید بە لوتفی خۆ نواندنی گرێت بیل ،بۆ جارێکی تر دەستی ڕابگات بە جامی پاڵەوانان.

گرێت بیل کەلە ڕێگای گەییشتن بەفیناڵ، ڕۆڵێکی ئاوتۆی نەبوو،لە یاری فیناڵ لە ڕۆڵی پاڵەوان خۆی نیشان دا،لەو لاشەوە لیوێرپووڵ بە بەختی خراپی سەلاحی لە دەست دا و بۆ جارێکی تر لەو شۆینە وا لاوازتر بوو زەبری وێکەوت،ئەم جارەیان خراپتر و تاڵتر لە هەمیشە.

هەر دوو تیم بە داڕشتێکی چاوەڕوان کراو چوونە زەوی یاری. زەیدان تیمێکی ناردبوو بۆ زەوی یاریگە کە پارەکە هەر لەم کاتە دا لە کاردیف بوو بە پاڵەوان:

لیوێرپوول

کاریۆس،ئارنۆڵ،فەن دیک،ڕابێرتسۆن، میلنێر، هێندرسۆن، وایناڵدۆم، سەلاح،فێرمینۆ، مانە

ڕیئالی مەدرید

ناواس، کاروخال،ڕامووس، واران مارسێلۆ، کاسیمیرۆ،مودریچ، کرۆس، ئیسکۆ،بێنزما

برینداربوونی سەلاح ئەستێرەی مێسری لیوێرپوول

لە خولەکی ٣٠ خاڵی وەرچەرخانی یاری لیوێرپوول ڕووی دا. لە خوولەکی ٢٦ سەلاح لەگەڵ ڕامووس وێککەوتن کە بوو بە هۆی برینداربوونی ئەستێرەی مێسری، ئەو چەند خوولەک تاقەتی هێنا و لە زەوی دا مایەوە بەڵام ئەنجام لە خوولەکی ٣٠ بە چاوی پڕ لە فرمێسک زەوی یارییەکەی جێ هێشت و لالانا بە جێ ئەو چوو بۆ زەوی. نیوەی یەکەمی یارییەکە لە حالێکدا کۆتایی هات کە ریئالی مەدرید یش چەند خوولەک دوای گۆڕینی سەلاح، کارواخالی بە هۆی بریندار بوونی لە دەست دا و ناچۆ بە جێ ئەو هاتە نێو زەوین ،گۆلی خوولەکی کۆتایی نیوەی یەکەمی بێنزمایش ئافساید ڕاگەیاندرا کە دروست بوو.

بەڵام چیرۆکی نیوەی دووهەم بە تەواوەتی جیاوز بوو.دوای ئەمەی ڕیئالی مەدرید لە لایان ئیکسۆ وە تیری دەروازەی غەنیمەکەی لەراندەوە، بە هۆی هەلەی کاریۆس گۆلی وەشاند. ٦ خوولەک دوای دەستپێکرانی نیوەی دووهەم هەڵەی منداڵانەی کاریۆس لەمەر هاویشتنی تۆپ هاوڕێ بوو لەگەڵ هەڵخوازی بینزما،ئەستێرەی فەرەنسی لاقی خۆی درێژ کرد و تۆپ دوای کەوتنی لە لاقی ئەو چوو نێو دەروازە تا ڕیئالی مەدرید،بەڕاحەتی گۆلێکی دەستکەوێت.کاردانەوەی لیوێرپوول بەم گۆلە ، ئەرێنی بوو. یارانی کلووپ لە خوڵەکی ٥٦ بە زەبری سەری لۆرێن بە ئەنجامی یەکسان گەییشتن بەڵام لەم یارییە بە دوای درێژەی هەڵەکانیی کاریۆس  بەیل خێرا دوای  ڕۆیشتنی بۆ نێو زەوی یارییەکە لە خوولەکی ٦٢ گۆلی دووهەمی ولە خووڵەکی ٨٣گۆلی سێهەمی بۆ ڕیئال وەشاند و بەم چەشنە ڕیئال بوو بە پاڵەوان.  

 

 

سەرپەیڤ