پێشبڕکێکانی باسکە جامی ولیام جۆنزی تایوان ، ئێران لە میوانداری بردەوە
تهمووز 20, 2018 18:36 Asia/Tehran
تیمی بێ ی باسکەی ئێران لە درێژەی پێشبڕکێکانی باسکەی جامی ولیام جۆنزی تایوان سەرکەوتنێکی دیکەی بەدەس هێنا .
بەپێی راپورتی ئیرنا ، تیمەکانی " ب " ی باسکەی ئێران و تایوان ، ئەمڕۆ هەینی رووبەڕووی یەک بوونەوە کە ئەم یاریە بە ئەنجامی 102 بە 56 لە بەرژەوندیی یاریزانانی ئێران کۆتایی هات .
تیمی ب ی باسکەی ئێران لەم پێشبڕکێیانەدا تا ئێستا پێنج سەرکەوتنی هەبووە و لە یاریەکیش دا شکستی هێناوە .
پێشبڕکێکانی باسکە ی جامی ولیام جۆنزی تایوان لە چاردەی تەمووزەوە دەست پێ بووە و تا 22 ی تەمووز درێژەی دەبێ .
تیمی ئەلف ی باسکەی ئێرانیش بە شێوەی هاوکات لە جامی ئەتڵەس سپۆرت ی چین ئامادەیە .
هەڵبژاردەی باسکەی ێئران خۆی بۆ ئامادەبوون لە هەژدەهەمین دەورەی یاریە ئاسیاییەکان ئامادە دەکات کە لە 18 ی ئابەوە لە جاکارتای ئەندوونزیا بەڕێوەدەچێ .