تشرینی دووه‌م 11, 2018 11:31 Asia/Tehran
  • پێرسپۆلیسی ئێران ٠-٠ کاشیما ئانتلێرزی ژاپۆن/  پەرجوویەک کە  تۆکمە نەبوو

پێرسپۆلیس لە یاری گەڕانەوەی فیناڵی لیگی پالەوانان بەرامبەر کاشیما ئانتلێرزی ژاپۆن بە ئەنجامی یەکسان یارییەکەی کۆتایی پێهات تا تیمی ژاپۆنیی ببێتە پاڵەوانیی ئاسیا و تاسەباریی ٢٦ ساڵەی تۆپی پێی ئێران هەروا بەردەوام بێت.

هەر دوو تیم لە بارودۆخێکدا گەییشتنە فیناڵی لیگی پاڵەوانانی ئاسیا کە کەس بیری لەمە نەدەکردەوە پێرسپۆلیس هاوڕێ لەگەڵ "برانکۆ" کەلە خوارترین ڕیزبەندی لیگ دابوو دەستی بە ئامانجەکانی بگات و تیمی برانکۆ   وەکوو ئەمەی پەرجوویەک ڕوویدابێت بەرامبەر تیمەکانی ئەلدەحیل و ئەلسەد کە خاوەنی پاڵپشتی دراوی باش و  ئەستێرەکانی تۆپی پێی ناوداربوون  بە سەرکەوتن بگات .

کاشیما ناتلێرزیش بە تێپەڕین لە سوان سامسۆنگی کۆریای باشووری گەییشتە فیناڵی لیگی پاڵەوانانی ئاسیا تا لە یاری فیناڵ دا بەرەوڕووی پێرسپۆلیس بێت.  هەر دوو تیم بۆ یەکەمجاریان بوو کە دەگەییشتنە قۆناخی فیناڵی لیگی پاڵەوانانی ئاسیا .

ئەم یارییە کەلە کاژێر ١٨:٣٠ لە یاریگەی لێوانلێو لە تەماشاچیی ئازادی بەڕێوە چوو گۆڵێکی نەبوو تا بە سەرنج لە سەرکەوتنی ٢ بە ٠ کاشیما لە یاری ڕۆیشتن، نوێنەریی ئێران ڕازی بێت بە جێگری پاڵەوانی. پێرسپۆلیس چ لە نیوەی یەکەم و چ لە نیوەی دووهەم دا گوشاری زۆری خستە سەر دەروازەکەی کاشیما بەڵام پەڵامارەکانیی ئەم تیمە بەڕادەی پێویست ژاراویی نەبوو هەر بۆیە گۆڵێکی دەست نەخست. پێرسپۆلیس کە لەم وەرزە دا بە تووندی لە ڕەنج دابوو، لەمەڕ نەبوونی یاریزانانی لێهاتووی، لەم یارییەیش دا بە داخەوە "محەممەدی ئەنساری" بە هۆی زەبرکەوتن لەم یاریزانە لە دەست دا.

تیمی تۆپی پیی پێرسپۆلیسی ئێران لە کۆتایی وەرزی ٢٠١٨ ـی لیگی پاڵەوانانی ئاسیا ، براوەی خەڵاتی یاری جوا مێرانەی ئەم وەرزەی پێشبڕکێکان بوو و "سەیەد جەلال حسەینی" بە نوێنەرایەتیی لەم یانەیە ئەم خەڵاتەی لە "جانی ئینفانتینیۆ" ، سەرۆکی فێدراسیۆنیی نێو دەوڵەتی تۆپی پێی و شیخ سەلمان، سەرۆکی فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا وەرگرت.

ڤیدیۆی پێشکەشکرانی مەداڵیای جێگری پالەوانەتی لیگی پالەوانانی تۆپی پێی ئاسیا بە یاریزانانی یانەی پێرسپۆلیس


لەم ڕێو ڕەسمە دا سوزووکی، یاریزانیی تیمی کاشیما ئانتلێرزیش وەکوو باشترین یاریزانیی وەرزی ئەم پێشبڕکێیانە هەڵبژێردرا. هەر وەها "بەغداد بوو نەجاح" هێرشکاری تیمی ئەلسەدی قەتەر بە ١٣ گۆڵ ناسناوی گۆڵکاریی ئەم پێشبڕکێیانەی وەدەست هێنا.

"فەرشید ئیسماعیلی" لە ئیستقلال،و "کیم شین ووک" لە چونبووک مۆتۆرزی کۆریای باشووری بە شوێندانان لە سەر دەست کەوتنی  ٥ گۆڵ وەکوو باشترین پاسکارەکانیی ئەم پێشبڕکێیانە ناسێندران.

فەرشید ئیسماعیلی یاریزانی ئیستقلال

 "سێرجینییۆ" یاریزانی بەرازیلی تیمی تۆپی پێی "کاشیما ئانتلێرز" دوای پاڵەوانیی ئەم تیمە لە لیگی پاڵەوانانی ئاسیا دا گوتی: کەشێکی زۆر باشمان هەبوو لە یاریگە دا. هەرکات دەبووێنە خاوەنی تۆپ،لاگرانی تیمی خەنیم  بە شەیپوورەکانیان، دەنگێکی سامناکیان بەرز دەکردەوە کە ئێمە نەماندەتوانیی دەنگیی یەکتری لە زەوی یاری دا ببیستین و هەر ئەم مەسەلەیە تاڕادەیەک کاری ئێمەی دژوار دەکردەوە. سەر جەم کەشێکی بەم چەشنە بۆ تۆپی پێی شتێکی زۆر باشە.

چەند وێنە و ڕەسم لە پەراوێزی یاری فیناڵی لیگی پالەوانانی ئاسیا لە یاریگەی ئازادی تاران

 یاریگەی ئازادی تاران بە پێی ئیستانداردەکانیی نێو دەوڵەتی تۆپی پێی ئامادە کرابوو بۆ یاری فیناڵی لیگی پاڵەوانانی ئاسیا
ئامادەبوونی ئینفانتینیۆ سەرۆکی فیفا لە یاریگەی ئازادی تاران
عەلی پەروین یاریزانی کۆن و خاوەن پلە و پایەی وەرزیشی تیمی پێرسپۆلیس  جامی پاڵەوانیی هێنایە نێو زەوینی یاریگەی ئازادی تاران دا
پێشکەشکرانی مەداڵیای جێگری پالەوانەتی لیگی پالەوانانی تۆپی پێی ئاسیا بە یاریزانانی یانەی پێرسپۆلیس

 

 

 

سەرپەیڤ