تشرینی دووه‌م 15, 2018 11:16 Asia/Tehran
  • ٢٤ـی خەزەڵوەر؛  ڕۆژی کتێب و کتێب خوێندنەوە

کتێب ئامرازێکە یارمەتیی بە زانستی مرۆڤانی ئەدات و ناهێلێت لە ناو بچێت و بۆ نەوەکانی داهاتوو ڕایاندەگوێزێتەوە.کتێب بەرهەمی تاقیکاری، ئەزموون و داهێنانەکانیی زەینی و وەدۆزەکانیی درێژ ماوەی ئینسانە. کتێب لە ڕاگواستنەوەی زانستەکان ڕۆڵێکی یەکجار بەربڵاوتری هەیە لە چاو ئامرازەکانی دیکەی فێرکاری .


لە ساڵی ١٣٧٢ هەتاوی،  ٢٤ێ خەزەڵوەر ، وەک ڕۆژی کتێب و خوێندنەوەی کتێب دیاری کرا.ئەم ڕۆژە ، یەکێ  لە ڕۆژانی حەوتەی کتێبیشە. یەکەم حەوتەی کتێبی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕۆژانی چوارەم تا دەیەمی بەفرانباری ١٣٧٢  بە  پەیامیی ڕێبەری باڵای شۆرشی ئیسلامی بەڕیوە چوو. 

ڕێبەری باڵای شۆرشی ئیسلامی  لە پێشانگای نێو دەوڵەتی کتێب

بێ گومان ، هیچ پاشەکەوت و میراتێک بە سوودتر و بەبایختر لە کتێب نییە، چوونکا کتێب، هۆی ئارامشی ڕووحی ئینسانە. کتێب هاودەمێکە کە خەم و پەژارە دەسرێتەوە و کەسێک کە کتێب دەخوێنێتەوە ئیتر هەست بە تەنیایی ناکات و کتێب مڕۆڤ فێری حیکمەت و زانستی بە بایخ دەکات . لە ڕاستی دا کاتێک نەزانی و نائاگاداری دەبێتە هۆی تێکڕووخانیی کۆمەڵەگەیەک ،یان وەهم و شووبەهات زەینی گەنجەکان پەک پێدەخات، بێ گومان یەک لە گرنگترین بابەتەکان کە پێدەکرێ جەهل و نەزانیی بسرێتەوە و ئیمان و متمانە بگەڕێنێتەوە نێو دڵی ئینسانەکان ، خوێندنەوەی کتێبە.
 

کتێبخانەی میللی تاران

کتێبێکی باش، تاهەتایە دەمێنێتەوە و شوێندانەرە،بەڵام چۆنە کە  کتێب دەبێتە بەرهەمێکی شویندانەر و تاهەتایی؟ یەک لە گرنگترین تایبەتمەندییەکانی وەها بەرهەمگەلێک، لە بەرچاو گرتنیی ئەم خالە گرنگەیە کە ئەم چەشنە کتێبانە لانیکەم وڵامیی یەکێ لە پرسیارەکانیی خوێنەرەکانیان بدەنەوە، وڵامێک کە بەسەرنج لە ئەولەویەتەکان، جوان ، بە چەمک و مانا و پاوەجێی و ڕازیکەرەوە بێت.کتێبی باش لە نێو دڵان دا جێگای هەیە هەر بۆیە کۆن نابێتەوە. باش بە مانای ئەمەیە هەم لە ڕوانگەی هۆنەریی ڕێک و پێک کرابێت و هەم  چەمک و مانای قووڵی تێادا بێت.
 

پێشانگای نێو دەوڵەتی کتێبی تاران و پێشوازی خەڵک 

یەکێ لە سوودمەندترین زانیارییەکان بۆ کەسێک  کە کتێب دەخوێنێتەوە ،ناسینی بەرهەمەکانی باش و تازە، ناسینی نووسەرانی ئەرکمەند و ساڵم و ناسینی دامەزراوەی پەخشکاری ئەرکمەندە.بنەماڵە ڕۆلێکی زۆری هەیە لەمەڕ خویندنەوەی کتێب و لە ڕاستی دا خاڵی  بەدیهێنانی ئەوین و هۆگری بە خوێندنەوەی کتێب لە بنەماڵەوە دەستپێدەکرێت. عکس نمایشگاه کتاب

 

 

سەرپەیڤ