شوبات 14, 2019 17:48 Asia/Tehran
  • کۆتایی خولی سێهەمی پێشبڕکێی شەترەنجی جامی ئەستێرەکان بە یاریی یەکسانی تیمەکانی هەڵبژاردەی ئێران و جیهان

خولی سێهەمی پێشبڕکێکانی شەترەنجی جامی ئەستێرەکان بە ئەنجامی یەکسان لەنێوان تیمەکانی هەڵبژاردەی ئێران و جیهان کۆتایی پێهات.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی مێهر، پەیوەندییە گشتییەکانی فدراسیۆنی شەترەنج، پێشبڕکێکانی شەترەنجی جامی ئەستێرەکان بە بەڕێوەچوونی یاریەکانی خولی سێهەم پێوشوێن گیرا.

لەو خولەی پێشبڕکێکاندا "پەرهام مەقسودلوو" تەنیا یاریزانی سەرکەوتووی تیمی ئێران بوو.  ئەوە لەکاتێکدایە کە "محەممەد ئەمین تەباتەبایی" و"عەلیڕەزا فیروزجا" یاریەکەیان لەگەڵ خەنیمەکانیان بەیەکسان کۆتایی پێهێناو "ئەمیر ڕەزا پور ڕەمەزانعەلی"یش یاری خۆی دۆڕاند.

خولی یەکەمی جامی ئەستێرەکان بە سەرکەوتنی وەرزشکارانی ئێرانی لەهەمبەر وەرزشکارانی هەڵبژاردەی جیهان، کۆتایی پێهات.

خولی چوارەمی پێشبڕکێکانی شەترەنجی جامی ئەستێرەکان ئەمڕۆ پێنج شەممە بەڕێوە دەچێ.