سەرکەوتنی ژنانی هاکیی ئێران لە ڕکابەرایەتیی پاڵەوانەتیی ئاسیا
تهمووز 16, 2019 13:53 Asia/Tehran
تیمی هەڵبژاردەی هاکیی ژنانی ئێران کە پاش هەشت ساڵ بەڕێ کراوە بۆ بەشداری لە ڕکابەرایەتیی پاڵەونانەتیی ناوهۆڵی ئاسیا، ڕۆژی دووشەممە لە یەکەم دیداری خۆیدا بە ئەنجامی ٥ بە ٠ لە تیمی فیلیپین بباتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەیی ئیرنا؛ لەو دیدارەدا "نەسیم میرزایی" (خولەکی ۱۴،۱۶، ۳۷)، "ساناز بەهرامی" (خولەکی ٢٠) و "زیبا یەحیەوی" (خولەکی ٣٩) گۆڵیان بۆ ئێران لێدا.
تیمی ئێران لە گرووپی یەکەمی ئەو ڕکابەرایەتییانەدا لەگەڵ کازاخستان، ئوزبەکستان، فیلیپین و نپال لە یەک گرووپدایە.