ئاب 17, 2019 17:41 Asia/Tehran
  •  ئێران بوو بە پاڵەوانی

سەرۆکی گرووپی بۆدۆی وڵات گوتی: هەڵبژاردەی "بۆدۆ"ـی ئێران بە دەستخستنی ٣٠ میدالیای زێر، بوو بە پاڵەوانیی یەکەمین خولی رکابەرییەکانیی ئۆراسیایی لە ورمێ دا.

سەعید سلێمان پور رۆژی شەممە لە وتوویژ لەگەڵ هەواڵنێری ئیرنا گوتیشی: یەکەمین خولی رکابەرییەکانیی "بۆدۆ"ـی ئۆراسیایی بە ئامادەبوونی وەزرشڤانانێک لە سوید،پاکستان، ئەفغانستان، تورکیا،کۆماری  ئازەربایجان، گورجستان، عێراق، ڕووسیا و ئێران بۆ ماوەی ٢ ڕۆژ لە هۆڵی سێهەزار کەسی شەهیدانی ئاهەندۆستی ورمێ بەڕێوە چووە.

لقی وەرزشی بۆدۆ یەکێ لە شێوازەکانی هۆنەرەکانی ڕەزمی بووە کە بەر لەمەیش لە ژێر چاوەدێری فێدراسیۆنیی وەرزشەکانی ڕەزمی چالاکیی بووە و لەمەو بەدواوە بە پێکهێنانی گرووپی ڕەزمی تازە کردەوەیەکی سەربەخۆیان دەبێ.