ئادار 09, 2020 17:51 Asia/Tehran
  • لەگەڵ ڕاگەیاندنی ڕەسمی فیفا، یاری تیمەکانی نیشتمانی فوتباڵی ئێران لە هەڵبژاردەیی جامی جیهانی کەوتە دواوە

لەگەڵ ڕاگەیاندنی ڕەسمی فیفا هەموو پێشبڕکیکانی هەڵبژاردەیی جامی جیهانی فوتباڵ لە کێشوەری ئاسیا لەبەر ڤایرۆسی کۆرۆنا کەوتە دواوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر ماڵپەڕی فیدراسیۆنی جیهانی فوتباڵ " فیفا" دوای کۆبوونەوەی جۆربەجۆر کە لەگەڵ کۆنفدراسیۆنی فوتباڵی ئاسیا هەێبوو وکۆکردنەوەی وڵاتانی جۆربەجۆری ئاسیایی سەرەنجام ڕایگەیاند کە پێشبڕکیکانی هەڵبژاردەیی جامی جیهانی ٢٠٢٢ وهەڵبژاردەیی جامی نەتەوەکانی ٢٠٢٣ لەم کێشوەرە وەدوا کەوتووە. فیدراسیۆنی جیهانی فوتباڵ هەروەها ڕایگەیاند کە لەگەڵ وەدوا کەوتنی پێشبڕکیکانی فوتساڵی جامی نەتەوەکانی ئاسیا بە میوانداری تورکەمەنستان کە لە ڕاستی دا هەڵبژاردەیی جامی جیهانی فوتساڵیشە، ڕەزامەندی دەربڕیوە.