پێشنیاری ناودێرکردنی ساڵی 2022 وەک ساڵی شەترەنجی ئافرەتان
May 25, 2020 16:05 Asia/Tehran
لیژنەی ئافرەتانی فێدراسیۆنی جیھانیی ئافرەتان ( فیدە) لە دوایین دانیشتنی خۆیدا ناودێرکردنی دوو ساڵی داھاتووی زایینی وەک ساڵی تایبەتی شەترەنجی ئافرەتان پێشنیار کرد .
بە پێی راپۆرتی ئاژانسی ھەواڵی مێھر ، شادی پەریدەر جێگری سەرۆکی فێدراسۆنی شەترەنج کە لە ساڵی 2017 وە ئەندامکی لیژنەی ئافرەتانی فیدەیە ، وتی : لیژنەی ئافرەتانی فیدە بە دوای ناودێرکردنی ساڵێک بە ناوی ساڵی شەترەنجی ئافرەتانەوەیە تا بیانوویەک بێت بۆ لاکردنەوەی زیاتر لەم لقە وەرزشیە و چالاکیی خانمان تێیدا . لەبەر ئەوە پێشنیار کراوە ئەم ناودێریە بۆ ساڵی 2022 ئەنجام بێت بەڵام بابەتەکە دەبێ لە لیژنەی سەرۆکایەتی دا تاووتوێ و واژۆ بکرێ .