May 28, 2020 14:02 Asia/Tehran
  •  کۆرۆنا یانەی مانچێستەر یونایتیدیشی توشی قەیرانی دارایی کرد

لەبەر قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا یانەی مانچێستەر یونایتید توشی کێشەی دارایی‌ بووەو لە ئێستادا قەیرانێکی نوێ‌ بەرۆکی گرتووە.

لەبەر قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا یانەی مانچێستەر یونایتید توشی کێشەی دارایی‌ بووەو لەگەڵ قەیرانێکی نوێ‌ دا دەستەوئێخەیە.

وەک سەرچاوە وەرزشییەکانیش باسی دەکەن، ھەر لە سەرەتای ئەمساڵەوە بڕی زیانەکانی یانەی مانچێستەر یونایتید گەیشتووەتە ٢٨ ملیۆن دۆلار.لەم  بارەیەوە «ودوارد» سەرۆکی جێبەجێکاری یانەی مانچێستەر یونایتید  دانی بەوەدا ناوە کە بەهۆی کەمبوونەوەی داهاتەکانیان ئێستا لەقەیرانی داراییەوە تێوەگلاون.

ئەو بەرپرسەی مانچێستەر یونایتید جەختی لەوەش کردووەتەوە، بەدەستپێکردنەوەی یارییەکانی خولی ئینگلیزی خولە ئەوروپییەکان ئەوان دەتوانن ئەو زیانانەی لێیان کەوتووە قەرەبوو بکەنەوەو کێشە داراییەکانیان چارەسەر بکەن.