ئاب 18, 2020 16:27 Asia/Tehran
  • ئینتەر میلان خۆی گەیاندە یاریی کۆتایی خولی ئەوروپا

لە یارییەکاتی قۆناغی پێشکۆتایی خولی ئەوروپادا یانەی «ئینتەر میلان»ی ئیتاڵی لە «شاختار دۆنتیسک»ی ئۆکرانیای بردەوەو خۆی گەیاندە یاریی کۆتایی ئەم پاڵەوانێتیە.

لە یارییەکاتی قۆناغی پێشکۆتایی خولی ئەوروپادا شەوی ڕابردوو یانەی «ئینتەر میلان»ی ئیتاڵی و «شاختار دۆنتیسک»ی ئۆکرانی ڕوبەڕوی یەکتربونەوە و ئینتەر بە ئەنجامێکی گەورەو بە پێنج گۆڵی بێ وەڵام یارییەکەی لە بەرژەوەندی خۆی کۆتایی پێهێنا و خۆی گەیاندە یاریی کۆتایی ئەم پاڵەوانێتیە.

نیوەی یەکەمی یارییەکە بە گۆڵێکی بێ وەڵام لە بەرژەوەندیی یانەکەی ئیتاڵیا کۆتایی هات ، گۆڵەکەش هێرشبەری بە توانای ئەرژەنتینی «لاوتارۆ مارتینێز» لە خولەکی ١٩ی یارییەکەدا تۆماری کرد، لەبەرامبەریشدا یاریزانانی «شاختار» هیچ وەڵامێکیان نەبو بۆ دەستپێشخەری یەکەی ئینتەر.

لە نیوەی دوەمی یارییەکەش دا، یاریزانانی تیمەکەی «کۆنتی» بە ئاستێکی تەواو جیاواز دەرکەوتن و چوار گۆڵی دیکەیان تۆمارکرد. بەم سەرکەوتنە ئینتەر میلان خۆی گەیاندە یاریی کۆتایی خولی ئەوروپا و لە پێناو بەدەستهێنانی ناسناوەکە ڕوبەڕوی یانەی «سیڤیلیە»ی ئیسپانی دەبێتەوە و یارییەکەش ڕۆژی هەینی  بەڕێوەدەچێت.

کۆنتی راھێنەری یانەی «ئینتەر میلان» دڵخۆشی خۆی بە بەدەستهێنانی ئەم ئەنجامە گەورەیە دەربڕیوەو لەگەڵ ئەوەشدا وتویەتی: پێویستە لە ئێستا بەدواوە یاریزانەکانمان هاوشێوەی ڕوبەڕوبونەوەی «شاختار» لە خولە ئەوروپییەکاندا یاری بکەن.

سەرپەیڤ