تشرینی دووه‌م 30, 2018 14:31 Asia/Tehran
  • مانەوەی بەرجام؛ ڕاوێژکارییەکانی چڕو پڕی ئێران و ئەورووپا

ئەم ڕۆژانە ڕاوێأی بەرپرسە ئێرانیی و ئەورووپاییەکان بۆ پاراستنی بەرجام لە ڤیەننا گەییشتۆتە ئەوپەڕی خۆی. سەرەڕای پشتگرییە بەردەوامەکانی یەکێتی ئەورووپا لە بەرجام، ئێران هەوڵی ئەورووپاییەکان بە ڕادەی پێویست نازانێت.

گەڕانەوە بۆ سەردەمانیی پێش لە بەرجام و دەستپێکرانیی دیسانەوەی پیتاندنی لە سەدا ٢٠ـی یۆرانیووم بە سەڵمێندرانیی بێتوانانی ئەورووپا بۆ نانەوەی ڕێگا و ڕەویشتێک بەمەبەستی مانەوەی بەرجام و دابین بوونەوەی قازانجەکانیی ئابووری ئێران، دوو وشداریی کە عەلی ئەکبەر ساڵحی، سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ئەتۆمی ئێران لە درێژەی ئامادە بوونی لە بروکسێل   داوێتی بە دیپلۆماتە ئەورووپاییەکان لە وان "فێدریکا مۆگرینی" بەرپرسیی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئەورووپا .

ساڵحی ڕۆژی چوار شەممە لە ڤیەننایش درێژەی داوە بە ڕاوێژە بەرجامەکانیی و لەگەڵ "یوکیۆئامانۆ" بەڕێوە بەری گشتی ئاژانسی نێو دەوڵەتی  وزەی ئەتۆمی دیدار و وتووێژی کرد. ئێستا کاتبەندی بەرنامە داڕێژراوی ئێران بۆ ئەورووپاییەکان پاش چوونە دەری ئەمریکا لە بەرجام ڕووی لە کۆتایی ناوە. تەنیا بەدیهێنان و بەڕێوە بردنیی دروستی ڕێگاکانی تایبەتی دراوی کە دابینکەر و دەستەبەرکەرەوەی قازانجەکانی ئابووری و ڕەوتی بازەرگانی ئێران لە سیبەریی بایکۆتەکانیی ئەمریکا بێت، ژیانیی بەرجام بە بێ ئەمریکا درێژە پێئەدات. "فێدریکا مۆگرینی" بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکیەتی ئەورووپا ڕۆژی چوار شەممە لە دیدار لەگەڵ " محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران لە ژینێڤ، جارێکی تر لە سەر ورەی یەکێتی ئەورووپا بۆ پاراستنی بەرجام جەختیکرد.

"ژان کلۆد یۆنکێر" سەرۆکی کۆمیسیۆنیی ئەورووپایش ڕۆژی چوار شەممە گوتی: ئەورووپا دەبێی تەنانەت لە بارودۆخێک دا کە ەئمریکا بە شێوەی یەکلایانە لە بەرجام چووەتە دەرێ و بایکۆتەکان بە دژی ئێرانی گەڕاندۆتەوە پێبەندی پاراستنیی بێت.  یونکر جەختیکرد: یەکێتی ئەورووپا بە هاوکاریی نزیکی ئەندامان و شەریکەکانی دیکەی، خەریکی کارکردنە لە پێناو پاراستنی بەرجام و درێژەی هاوکاریی لەگەڵ ئێران دا لە کەرتە گرنگەکانی ئابووری . ئەم ڕەویشتانەی تایبەتی دراوی کە لەو وەکوو ئیس پی وی ناو دەبەن، بڕیارە ئاڵ ووێرەکانیی بازەرگانیی ئێران بە بێ دۆڵاری ئەمریکا درێژە پێبدات .ئەم ڕێگایانە کە هەروا لە بارەیان دا باس و ڕاوێژی زۆر دەکرێت، بە دروستی بە ئاکام نەگەیون و هەر وا لە سەر وڵاتی شوێنی بەدیهینان و بەڕێوە بەرایەتی هەستیاریگەلێک لەئارادایە .

بە گوتەی "عەبباس عەراقچی" جێگری سیاسی وەزیری دەرەوەی ئێران بەرجام هەر ئێستا بارودۆخێکی باشیی نییە  و هەموو شتێک بەستراوەتەوە بە ئیرادەی ئەورووپاییەکان. زەمانێکی زۆر بۆ لایەنەکانیی بەرجام بۆ بەدی هینانی ڕێگا چارەی تایبەتی دراوی بەمەبەستی دەستەبەری قازانجی ئابووری ئێران نەماوەتەوە و قۆناخی کۆتایی هاتن بە سێبووری ئێران خەریکە نزیک دەبێتەوە . " عەلی ئەکبەر ساڵحی"  سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران ڕۆژی سێ شەممە لە بروکسێل دا لە وتووێژ لەگەڵ ڕۆێتێرز گوتی:  ئەگەر ئێران ئیتر لە تایبەتمەندییەکانی ئابووری ڕێککەوتنی ناڤۆکی کەڵک وەرنەگرێت. کۆماری ئیسلامی  ئێران دەتوانێ پیتاندنی لە سەدا ٢٠ یۆرانیۆم بۆ جارێکی تر دەستپێبکاتەوە.

ئێران بۆ پووچکردنەوەی سیاسەتی ئەمریکا  دوا بە دوای چوونە دەر لە بەرجام خێرا لەم ڕێککەوتنە نەچوو دەرەوە و لە چوار چێوەی درێژەی نیاز پاکی بە ئەورووپاییەکان دەرفەتێکی بەرتەسکی دا تا بە بێ ئەمریکا  ڕیگاچارەیەک بۆ مانەوەی بەرجام لەبەر چاو بگرن. ئێستا ئەم دەرفەتە بژاردنی بە پێچەوانەی خۆی دەستپێکردۆتەوە و سەربەخۆیی یەکێتی ئەورووپا بۆ بڕیار گرتنی میژوویی و بە دەر لە ئیرادەی ئەمریکا ئەزموونێکی ئەستەمە. ئەورووپا بۆ مانەوە و بەرەڤانی لە بەرجام کە بڕوای وایە بە قازانجی ئاشتی و ئاسایشتی ناوچە و ەئورووپایە، سەرەڕای هەرەشەکانی ئەمریکا ، مەحکووم بە دانی زیانباییە. دەنا، ئێران بە هەنگاوێکیی دڵنیاتر ڕێبازی چالاکییەکانیی پێش بەرجام دەکاتەوە و دەیپێوێت و لەم نێوانە ، لایەنی دۆڕاوە تەنیا ئەورووپایە.

سەرپەیڤ