May 25, 2018 18:15 Asia/Tehran
  • هاوکاریی رژیمی زایۆنی لەگەڵ هاوپەیمانی دەسدرێژکاری سەعوودیا بۆ قەڵاچۆی خەڵکی یەمەن

میدیا یەمەنیەکان ڕایانگەیاند ؛ رژیمی زایۆنی بەفڕۆکەی جەنگی جۆری ئێف-٣٥جگە لە هێرش کردنەسەر سووریا هاوکاری هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعوودیایشی کردووە بۆ هێرش کردنە سەر یەمەن.

"ئمیکام نورکین" فەرماندەی هێزی ئاسمانیی رژیمی زایۆنی سێ شەممەی ڕابردوو وتی: ئیسرائیل لەدوو بەرەی جیاجیا لەڕۆژاوای ئاسیا ، لە فڕۆکەی جەنگی ئێف-٣٥ی ئەمریکی کەڵکی وەرگرتووە.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ هەینی هەواڵدەریی ئیرنا، رۆژنامەی زایۆنی "ئیسرائیل ئەلیەوم" لەڕاپۆرێکدا نووسی: پەرەی هاوکاریی نێوان ئیسرائیل و عەرەبستانی سەعوودی دەتوانێ لە هۆکارەکانی پەلاماری ئەو رژیمە بۆسەر یەمەن بێ.

لەو ڕۆژنامەدا هاتووە: بەگوێرەی ڕاپۆرە بڵاوکراوەکان، دوور نایەتەبەرچاو کە ئیسرائیل بەشێوەی کاریگەر هاوبەش بێ لە شەڕی دژ بەیەمەن.

ئیسرائیل لە ساڵی٢٠١٠، گرێبەستی کڕینی پەنجا فڕۆکەی شەڕکەری ئێف-٣٥ ی چێکراوی ئەمریکای ئیمزا کرد، بەپێی راپۆرەکان، تائێستا نۆ فڕۆکە لەو فڕۆکانەی وەرگرتووە.

هاوڕەوت بوونی رژیمی زایۆنی لەگەڵ سەعوودییەکان لەهێرش کردنەسەر یەمەن لەسای نالێهاتوویی ڕێکخراوی نەتەوەکان، لەکاتێکدا ئەنجام دەگرێ کە لەکاتی هێرشی دەسدرێژکاران لەمارسی٢٠١٥ دا زیاتر لە چواردە هەزار یەمەنی کوژراون، دەیان هەزار کەس بریندار بوون و بەملوێنان کەسیش ئاوارە بوون.

 

سەرپەیڤ