ته‌مووز 07, 2018 17:29 Asia/Tehran
  • پەرەی شارۆچکەسازیی زایۆنییەکان لەڕێی پاکتاوکردنی ڕەگەزیی

ناوەندێکی فەلەستینی لە ڕاپۆرێکدا ڕایگەیاند؛ هەوڵدانی رژیمی زایۆنیستی لە دەرکردنی فەلەستینیان لە ماڵەکانیان بەئامانجی پەرەپێدانی شارۆچکەسازی زایۆنییەکان و پاکتاوکردنی ڕەگەزیی ئەنجام دەگرێ.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ شەممەی هەواڵدەریی مێهر بەگێڕانەوە لە ئەلیەوم ئەلسابع، نووسینگەی نیشتمانیی بەرەڤانی لە سەرزەوین و خۆڕاگری لەهەمبەر شارۆچکە سازییەکان سەربەڕێکخراوی ڕزگاریدەری فەلەستین بەبڵاوکردنەوەی ئەو ڕاپۆرە ڕایگەیاند: رژیمی زایۆنیستی لەماوەی حەوتەی ڕابردوودا خولێکی نوێی پاکتاوکردنی ڕەگەزیی لەدژ فەلەستینیان دەس پێ کردووەو هەرلەو ئاراستەدا بۆ لەناوبردنی گوندی "الخان الاحمر" هەڵکەوتوو لە رۆژهەڵاتی قودس هەوڵ دەدا.

ئەو نووسینگەیە ڕاشیگەیاند: داگیرکەران هەوڵیانە دانیشتووانی ئاوایی ئەلخان ئەلئەحمەر بگوێزنەوە ناوچەی "النویعمە" یان ناوچەیەک لەنزیک شوێنی ڕشتنی زبڵەکان لە ڕۆژهەڵاتی ئەبوودیس و ئەو ناوچەش بکەن بە شوێنێکی سەربازی.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، دەرکردنی فەلەستینیان لە ماڵەکانیان بووە بەهۆی جیابوونەوەی ناوچە باکووری و ناوەندییەکانی لێواری ڕۆژاوایی لە باشووری ئەو ناوچەیەو ئەوەش بوارخۆش دەکا بۆ پەرەی شارۆچکەسازیی ڕژیمی زایۆنیستی.

چێکرانی شارۆچکە زایۆنی نشینەکان لەکاتێکدا ئەنجام دەگرێ کە ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان، ٢٣ی دیسەمبەری٢٠١٦ دەنگی ئەرێنی دا بە بڕیارنامەیەک کە ئامانجەکەی کۆتایی هێنان بە شارۆچکە سازییەکانی رژیمی زایۆنی لە سەرزەوییە داگیرکراوەکانی فەلەستینە.

 

سەرپەیڤ