ئاب 18, 2018 13:16 Asia/Tehran
  • ئەلبەرغوسی: ئاگربەس لەگەڵ ڕژیمی زایۆنی، هێڵی سووری فەلەستینیانە

سکرتێری گشتیی بزووتنەوەی دەسپێشخەریی نیشتمانیی فەلەستین بەئاماژە بە پێویستیی هەڵگیرانی گەمارۆ لەسەر کەرتی غەززە، پێی داگرت: هێڵی سووری فەلەستینیان، ئاگربەس لەگەڵ رژیمی زایۆنییەو فەلەستینیان هەتا ڕووخانی ئەو رژیمە درێژە بەخەباتیان دەدەن.

مستەفا ئەلبەرغوسی رۆژی هەینی لە دیمانە لەگەڵ کەناڵی ئەلمەیادین وتی: هۆی سەرەکیی سەفەری گرووپە فەلەستینیەکان بۆ قاهیرە، هاتنەدی ئاشتەوایی نیشتمانیی فەلەستین و کۆتایی هێنان بە ناکۆکی و چەند دەستەیی گرووپە فەلەستینیەکانە کە زیانی زۆری بۆ گەلانی فەلەستین بەبار هێناوە.

سکرتێری گشتیی بزووتنەوەی دەسپێشخەریی نیشتمانیی فەلەستین، وتی: هەموو باڵ وگرووپە فەلەستینیەکان دەبێ بۆ بەرەوڕووبوونەوەی گەڵاڵەی ئەمریکیی مامەڵەی سەدە پێکەوە یەکگرتوو بن، چونکە لەئێستادا فەلەستینیان بەرەوڕووی مەترسیی یاسای سەرزەوینی یەهودیان و پەیوەست کران و بەجووکرانی سەرزەوینی فەلەستین و بەهێزکرانی سیستەمی ئاپارتایدی زایۆنین.

ناوبراو سەبارەت بەدامەزرانی ئاگربەس لەگەڵ رژیمی زایۆنیستی وتی: ئاگربەس لەگەڵ رژیمی داگیرکەر و ڕەگەزپەرستی ئیسرائیل هێڵی سووری فەلەستینیانە، چونکە فەلەستینیەکان قەت دەست ناکێشن لەخەباتیان لەپێناو ڕووخاندنی سیستەمی ئاپارتاید.

ئەلبەرغوسی وتی: ڕێگاکانی چارەسەریی ناکۆکییەکانی ئێستای فەلەستینیان، پێکهێنانی حکومەتی یەکگرتووی نیشتمانی و دیاریکرانی کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی دەزگەی خۆبەڕێوەبەر و پەرلەمان و ئەنجومەنی نیشتمانی بەگوێرەی یەکڕیزیی هەموو هێزەکان و ڕەوتە ناوخۆییەکان و هەروەها هاوبەشیی تاقم و باڵە فەلەستینیەکان و پێکهێنانی ستاف و دەستەی سەرۆکایەتی بەپێی هاوبەشیی نیشتمانی و بێ یەکلایەنخوازییە.

شاندەکانی نوێنەرایەتی گرووپە خۆڕاگرە فەلەستینیەکان لەچەند ڕۆژ لەمەوبەرەوە بۆ دانوستان لەبارەی دۆسییەی هێورکردنەوەی بارودۆخ لە کەرتی غەززەو هەروەها ڕێککەوتنی ئاشتەوایی نیشتمانی لەنێوان گرووپە فەلەستینییەکان، سەردانی قاهیرەیان کردووە.

سەرپەیڤ