تشرینی یه‌که‌م 16, 2018 16:02 Asia/Tehran
  • رەزامەندیی دەربڕینی زۆربەی زایۆنییەکان لەگەڵ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێش وەختی پەرلەمانی

ئەنجامی نوێترین ڕاپرسی لە سەرزەوییە داگیرکراوەکانی١٩٤٨ ناسراو بە ئیسرائیل واپێشان ئەدا، زۆربەی زایۆنییەکان خوازیری بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێش وەختەی پەرلەمانین.

ئەنجامی ئەو راپرسییە کە کەناڵی دووی تەلەفزیۆنی رژیمی زایۆنی بڵاوی کردەوە، باس لەوە دەکا کە سەتا چل و سێی بەشداران لەو ڕاپرسییەدا خوازیاری بەڕێوەچوونی پێش وەختی هەڵبژاردنی پەرلەمانی و سەتا ٣٨یشیان لەگەڵیدا نەیارن.

هەروەها سەتا چل ونۆی بەشداربووانی ئەو ڕاپرسییە ، سیاسەتەکانی بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنی بەهەڵە دەزانن و لەکردەوەی ناوبراو ناڕازین.

بنیامین نەتانیاهۆ کە داهاتووە سیاسییەکەی بەهۆی درێژەی لێکۆڵینەوە دادەوانییەکان کەوتووەتە مەترسی، پاش ترسان لە هەڵوەشانی هاوپەیمانی ئێستا، لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێش وەخت دەترسێ.

لەچەند مانگی ڕابردوودا خۆپێشاندانی جۆربەجۆر لە شوێنە جیاجیاکانی فەلەستینی داگیرکراو بەڕێوە چووە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە تەگەرەنانەوەی بەرپرسانی دادەوانیی رژیمی زایۆنی لەبەردەم دۆسییەی گەندەڵیی دراڤیی بنیامین نەتانیاهۆ.

سەرپەیڤ