تشرینی یه‌که‌م 19, 2018 21:58 Asia/Tehran
  • بڕیارە ڕیاز ئەندامێکی باڵای ئەمنی وەک بکوژی خاشقچی بناسێنێت

ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمزی ئەمریکا پاگەندەی کرد عەرەبستان خەریکە ئامادە دەبێت کە ژنراڵ ئەحمەد عەسیری، ڕاوێژکاری باڵای موحەمەد بێن سەلمان وەک بەرپرسی کوشتنی جەماڵ خاشوقجی بناسێنێت.

بەپێی  ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی تایمزی ئەمریکا لە هەوالێکدا پاگەندەی کرد کە عەرەبستانی سعوودی خەریکە ئامادە دەبێت کە ژنراڵ ئەحمەد عەسیری، ڕاوێژکاری باڵای موحەمنەد بێن سەلمان وەلیعەهدی ئەو وڵاتە و لە فەرمانبەرەکانی هەواڵگری وەکوو بەرپرسی کوشتنی جەماڵ خاشقجی بناسێنێت. نیۆیۆرک تایمز لە ئەو ڕاپۆرتەدا ئاماژەی کردووەتە سەر ٣ سەرچاوەی ئاگادار لە بەرنامەکانی بەرچاوی عەرەبستان لە ئەو بوارەدا.

لە ئەو هەواڵەدا هاتووە کە ئەو سەرچاوە ئاگادارانە دەڵێن کە بەرپرسانی عەرەبستانی سعوودی بە دوای ئەوەن تا ڕابگەیێنن کە عەسیری فەرمانی دەستگیری خاشقجیی لە موحەمەد بێن سەلمان گرتووە، بەڵام ناوبراو بە هەڵە تێگەیشتن لە ئەو فەرمانە یا بە چوونە دەرەوە لە سنووری دیاری کراو، خاشقجیی کوشتووە. ئەو سەرچاوانە هەروەها زیادیان کردووە کە لە گەڵ بەرپرسانی کۆشکی سپیش دیداریان کردووە و ئەوانیش باسیان لە عەسیری کردووە.

سەرچاوەیەکی نزیک بە کۆشکی سپیش ڕایگەیاندووە کە جراد کوشنر زاوای دۆناڵد ترامۆ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا داوای لە ناوبراو کردووە کە پاڵپشتی موحەمەد بێن سەلمان بێت. کوشنر پێی وایە کە گوشارەکان لە سەر عەرەبستانی سعوودی لە سەر ون بوون و کوشتنی جەماڵ خاشقجی وەکوو کارە هەڵەکانی تری ئەو وڵاتر بە تێپەڕینی کات لە بیر دەکرێت.