تشرینی دووه‌م 20, 2018 17:44 Asia/Tehran
  • شەهیدبوونی ئەنجامدەری هەڵمەتێکی خۆڕاگرانە لەقودس

"عەبدوڕەحمان ئەبوو جەمەل"ی لاوی حەڤدەساڵانی فەلەستینی کە چوارشەممەی هەفتەی ڕابردوو لەمیانەی ئۆپەراسیۆنێکی خۆڕاگرانە لە قودس، چەند چەکداری زایۆنیستی بریندار کردبوو، شەهید بوو.

بەپێی ڕاپۆری ڕۆژی سێ شەممەی هەواڵدەریی فارس بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی مەعا،  ئەم لاوە فەلەستینییە بە وێکەوتنی گوللەی چەکداران بە توندی بریندار بوو و ڕەوانەی نەخۆشخانەی شعارییە تەسدیقی قودس کرابوو.

بنەماڵەی  ئەم لاوە فەلەستینییە ڕۆژانی ڕابردوو مۆڵەتی سەردان یان ئاگادار بوون لە باری تەندوروستی کوڕەکەیان نەبوو.

چەکدارانی  زایۆنیست حەوتەی ڕابردووش  پەلاماریان کردە ماڵ  عەبدوڕەحمان ئەبوو جەمەل  لە جەبەل مەکبەر ی قودسو  ئەندامانی بنەماڵەکەی ئەویان گرتبوو و دوای چەند کاتژمێر ئازادیانی کرد بوو .

بەپێی هەواڵێکی تر،بزووتنەوەی جیهانی بەرەڤانی لە منداڵان - باڵی فەلەستین  ئەمڕۆ ڕایگەیاند: ڕژێمی زایۆنیستی لە سەرەتای ئەمساڵی 2018ەوە  تائێستا 52 منداڵی فەلەستینییان لە کەرتی ڕۆژاوا و کەرتی غەززە شەهید کردووە کە چل و شەش کەسیان خەڵکی غەززە بوونە.

سەرپەیڤ