شوبات 03, 2019 15:08 Asia/Tehran
  • ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی بڕیاری ڕژێمی زایۆنی لەمەڕ ئەلخەلیلی مەحکوم کرد

ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی بڕیاری سەرەڕوویانەی ڕژێمی زایۆنی بۆ دەرکردنی ئەندامانی لێژنەی کاتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری ئەلخەلیل ، لەباشووری ڕۆخی خۆرئاوایی چۆمی ئەردەنی مەحکوم کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا ، ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی ئەمڕۆ شەممە ؛بە دەرکردنی بەیان نامەیەک بڕیاری ڕژێمی زایۆنی بۆ دەرکردنی لێژنەی کاتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری ئەلخەلیلی بە پێچەوانەی پەیمان نامەکانی نێودەوڵەتی زانی ولەکۆمەڵگەی جیهانی داوا کرد بۆ بەردەوامی بەشداری لێژنەی ڕیکخراوی نەتەوەکان لە شاری ئەلخەلیل کردەوەی پێویست ئەنجام بدات. ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی هەروەها خوازیاری کۆتایی دان بە دەسدرێژی جۆربەجۆر بۆسەر شاروچکە نشینانی زایۆنی وسەربازەکانی لە دژی فەلەستینیەکان بوو. " بنیامین نتانیاهۆ" سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل چەندڕۆژ لەمەوپیس بە درێژ کردنەوەی خۆلی فەرمانبەریەتی لێژنەی کاتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری ئەلخەلیل ، نەیارەتی دەربڕی. دوای قەڵاچووی ٣٠ نوێژخوێنی فەلەستینی لەمزگەوتی ئیبراهیمی لەشاری ئەلخەلیل لە ساڵی ١٩٩٤ لەلایەن زایۆنیەکی ڕەگەز پەرەستی ئەمریکایی ڕەگەز ، چاودێرانی نیودەوڵەتی بەناو " تیف " لە شاری ئەلخەلیل سەقامگیر کران/. فەرمانبەریەتی هێزەکانی پارێزەری ئاشتی کاتیی کە هەر شەش مانگ درێژ دەبێتەوە ، ٣١ی ژانێڤەری کۆتایی پێ هات.

سەرپەیڤ