شوبات 17, 2019 16:32 Asia/Tehran
  • خۆپیشانانی خەڵکی یەمەن بۆ ئیدانەی ئاسایی بوونی پێوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی

خەڵکی پارێزگە جۆربەجۆرەکانی یەمەن بۆ ناڕەزایەتی بەرامبەر ئاسایی بوونی پێوەندی ئەم وڵاتە لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی، خۆپیشاندانیان کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس بە گێڕانەوە لە مەسیرە،  خۆپیشاندانی ڕۆژی یەکشەممەی خەڵکی یەمەن لەوڵامی  بانگێشتنی عەبدولمەلەک بەدرەدین حوسی  سکرتێری گشتی  ئەنساروڵڵا و لەسەر ناوی دووری کردن لە بەکرێگیراوان، بەڕێوە چوو  .

بەشداران لە خۆپیشاندانی دژە زایۆنیستی  لە حاڵێکدا ئاڵای یەمەن، فەلەستین و وێنەی  عەبدولمەلەک  بەدرەدین حوسیان  لە دەست دابوو، دروشمگەلێکیان   بۆ داکۆکی لە فەلەستین و قودسی داگیرکراو بەرزکردەوە.

یوسف  فیشی  ڕێبەرێکی ئەنساروڵڵا ی یەمەن لەنێو کۆڕی خوپیشاندەران وتی  :  گەلی یەمەن کەسانێک کە بۆ دامەزرانی پێوەندی لەگەڵ یئسرائیل هەوڵ دەدەن، نابەخشێ.

خالد یەمانی وەزیری درەەوەی د ەوڵەتی ڕووخاوی یەمەن پێنج شەممەی ڕابردوو لە کۆنفرانسی وەرشەو  لە تەنیشت  بنیامین نتانیاهو  سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی ئیسرائیل  و مایک پۆمپێئو  وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دانیشت  کە ئەم کارە بووە  هۆی  تووڕە بوونی خەڵکی یەمەن.

سەرپەیڤ