ئادار 13, 2019 13:04 Asia/Tehran
  • وشدارییدانی شای ئۆردۆن لەمەڕ پەرەی دەسدرێژکارییەکانی رژیمی زایۆنی

شای ئۆردۆن لەمەڕ پەرەی دەسدرێژکارییەکانی رژیمی زایۆنی بۆسەر مزگەوتی ئەقسا لە قودسی داگیرکراو، وشداریی دا.

بەپێی ڕاپۆری ماڵپەڕی"النشرە"ی لوبنان؛ "عەبدوڵڵای دووهەم" شای ئۆردۆن بەئاماژە بەشوێنهاتە نەرێنییەکانی تاوسەندنی کردەی دەسدرێژکارانی رژیمی زایۆنی لەدژ قودس، وتی: هیچ رێکارێکی بەدیل نییە بۆ پێکهێنانی وڵاتی سەربەخۆی فەلەستین بەمەبەستی کۆتایی هێنان بە شەڕ وپێکدادانی نێوان فەلەستینی وئیسرائیلیەکان.

عەبدوڵڵای دووهەم وتی: ئاسایش و سەقام لەناوچە بێ دەسخرانی ئاشتی گشتداگر و دادگەرانەو پێکهێنانی وڵاتی سەربەخۆی فەلەستین بەناوەندێتی قودسی ڕۆژهەڵات، لەئارادا نابێ.

کردەی سەربازانی رژیمی زایۆنی لەمەڕ داخستنی دەرگاکانی مزگەوتی ئەقسا ، شەڕ و تێکهەڵچوونی فەلەستینی وزایۆنییەکانی لێکەوتەوە.

بەپێی ڕاگەیاندنی ئیدارەی ئەوقافی ئیسلامیی قودس، سەربازانی رژیمی زایۆنی رۆژی سێ شەممە هێرشیان کردەسەر موسەلـلای "قبە الصخرە" و پەلاماری نوێژخوێنان و پاسەوانانیان دا.

رژیمی زایۆنی لەهەوڵدایە دەروازەی "باب الرحمە" بۆ هەمیشە لەڕووی نوێژخوێنانی فەلەستینی دابخات.

دەروازەی "باب الرحمە" لە بەشی ڕۆژهەڵاتیی مزگەوتی ئەقسا هەڵکەوتووەو پۆلیسی رژیمی زایۆنی لەساڵی٢٠٠٣و پاش ئینتفازەی گەلی فەلەستین بەبیانووی ئاسایشی، بۆ ماوەیەک دایخست.

سەرپەیڤ