ئادار 18, 2019 16:32 Asia/Tehran
  • ڕژێمی زایۆنی ، هەمدیسان لەپێناوی داگیر کردنی کەرتی غەززەیە

سوپای ڕژێمی زایۆنی دوابەدوای پەرەی ئاڵوزی لە کەرتی غەززە ،هەمدیسان لە پێناوی داگیر کردنین .

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی زانیاری گەیاندنی فەلەستین ،سوپای ڕژێمی زایونی گەڵاڵەی داگیر کردنی هەمدیسانی کەرتی غەزەی پەسەن کرد وبە سەرنج دان بە گوڕانکاریە مەیدانیەکان، هەر کات وچرکە مومکینە ئەم گەڵاڵەیە جێ بەجێ بکرێت. ماڵپەڕی ئیسراییلی واللا بە گیڕانەوە لە بەرپرسانی ناوەندی ئاسایشتی ڕژێمی زایۆنی بانگەشەی کرد ، ئەگەر وتووێژەکانی میسر لەگەڵ بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس ، بۆ ئاگر بەس لە کەرەتی غەززە لەگەڵ شکست ڕووبەڕوو بێتەوە ، حەماس دەێهەوێ ناوچە توشی تێکەڵچوون بکات. ئەمە لەحاڵێکدایە کە کاربەدەستانی پایەبەرزی سەربازی ڕژێمی زایۆنی بە دان پیدانان لەسەر ناکارامەیی لە هەڵس وکەوت لەگەڵ مێحوەری خۆڕاگری لەکەرتی غەزە ،پیداگریان کردووە، ڕیگەچارەی سادە وساکار لەم بوارە لە ئارادا نیە .ڕژێمی زایۆنی لە کاردانەوە بە ناکارامەییە بەردەوامەکان لە بەرانبەر خەڵکی فەلەستین ومێحوەری خۆڕاگری لەوان لە سووریا  ، لە سەروبەندی ئەوەدایە هەتا بە دەسەڵات نواندن لە غەززە و پەرەی جەنایەتەکان لە دژی فەلەستینیەکان ، سەرپوش بخەنە سەر ئەم ناکارامەییانە.

سەرپەیڤ