ئادار 27, 2019 18:10 Asia/Tehran
  • حەماس: خۆڕاگریی فەلەستین کۆنترۆڵی گۆڕەپانی پێکدادان لەگەڵ داگیرکەرانی بەدەستەوەیە

وتەبێژی بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین «حەماس» ڕایگەیاند:ھێزەکانی خۆڕاگریی فەلەستین بەو پەڕی دەستەڵاتەوە کۆنترۆڵی گۆڕەپانی پێکدادان لەگەڵ داگیرکەرانی زایونییان بەدەستەوەیە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی کەناڵی ئەلعالەم، «عەبدول لەتیف قانوع» وتەبێژی بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین «حەماس» ڕایگەیاندووە: شاڵاوە پەیتاپەیتاکانی ڕژێمی زایونی بۆ سەر کەرتی غەززە قەت نابێتە ھۆی ئەوەی کە ورەی داڕووخاوی سوپای ڕژێمی زایونی وەک خۆی لێ بێتەوە.

«قانوع» جەختی کردووە: ئەم شاڵاوانە ھیچ دەستکەوتێکی بۆ کاربەدەستانی ڕژێمی زایونی نابێت.

سوپای ڕژێمی زایونی لە ماوەی ڕۆژانی ئەم دواییەدا گەلێک جار ھەڵیکوتاوەتە سەر باشووری کەرتی غەززە.

کەرتی غەززە لە ساڵی ٢٠٠٦ەوە لە ئاڵقەی گەمارۆی زەوینی، ئاسمانی و دەریایی ڕژێمی داگیرکەری زایونی دایەو دانیشتووانی ئەم ناوچەیە لەگەڵ چورتمی زۆردا بەرەوڕوون.

سەرپەیڤ