ڕۆژی جیهانی قودس ، ڕۆژی بەرگری کردن لە خەڵکی ستەملێکراوی فەلەستین
ڕۆژی قودس ڕۆژی یەکێتی و پێبەندبوون بە خۆڕاگریی لەهەمبەر داگیرکەران
ڕۆژی قودس دوایین هەینی مانگی ڕەمەزانە کەلەوەدا هەموو موسڵمانان و ئازادیخوازانی سەرانسەری جیهان لەپێناو ڕاگەیاندنی پاڵپشتی خۆیان لە فەلەستین و لە دژی ڕژێمی داگیرکەری قودس ڕێپێوان بەڕێوە دەبەن.
ڕۆژی قودس لە 16ی گەلاوێژی ساڵی 1358ی هەتاوی بە برووسکە و پەیامی ئیمام خۆمەینی (رە) لە پەیوەندی لەگەڵ پاڵپشتی لە نەتەوەی زوڵم لێکراوی فەلەستین ناودێر کرا.
ڕۆژی جیهانی قودس داهێنانێکی زیرەکانە بوو لە لایان ئیمام خومەینی(رە)ەوە کە هەتاکوو ئێستا پرسی قودس و فەلەستینی لە بیرو زەینی جیهانیان بەزیندوو ڕاگرتووە! بناغەدانەری کۆماری ئیسلامی ئێران بە ناودێرکرانی ڕۆژی جیهانی قودس پرسی فەلەستین و ئارمانجەکەی بە کێشەی یەکەمی جیهانی ئیسلام زانی هەتا هەموو مافەڕەواکانی جەماوەری فەلەستین دەستەبەر بکرێت
ئامادەبوونی بە ملوێنان کەس لە ڕێپێوانی ڕۆژی قودس لە ئێران و وڵاتانی دیکەی جیهان پیشان دەدات کە ئارمانجەکانی فەلەستین لە لایان خەڵکەوە پاڵپشتی لێدەکرێت.
ئینتفازەی جەماوەری فەلەستین لە بەرامبەر داگیرکاریی ڕژیمی زایونی هەموو پلانەکانی زلهێزانی تێک شێواندووە.
ڕێپێوانی ڕۆژی قودس ڕق وقینی جیهانیانە لە دژی داگیرکەریی ڕژێمی زایۆنیستی و ئەو نادادوەریانەی وا لە لایان ئەم ڕژێمە و لاگرانی ڕۆژئاوایی ئەو لە دژی فەلەستینی یەکان بەڕێوەدەچێت.
داهێنانەکەی حەزرەتی ئیمام خۆمەینی (رە) ڕاپەڕینێکی بەربڵاوی جەماوەری بە دواوە بوو لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی جیهاندا کە چاودێرانی سیاسی وەکوو ئینتیفازەی جیهانی پشتیوانی لە جەماوەری فەلەستین ناوی لێ دەبەن.