تشرینی یه‌که‌م 17, 2017 14:07 Asia/Tehran
  • باڵوێزی بەغدا لە تاران: کەرکوک بەشی جیا نەکراوی سەرزەمینی عێراقە

باڵوێزی بەغدا لە تاران ، کەرکووکی وەکوو بەشی جیا نەکراوی سەرزەمینی عێراق زانی و وتی: هەرێمی کوردستانی عێراق ئەو مافەی نییە بەزۆر کەرکووک بگرێت.

 هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانی عێراق لە ژوئەنی ٢٠١٤ بە کەڵک وەرگرتن لە نائەمنی و ئالۆزی وبشێوی کە بە هۆی پەلامارەکانی گرووپی ترۆریستی داعش لە عێراق دا ڕوویان داوە ، بەشگەلێکی ستانی کەرکووک لە وان بیرە نەوتییەکانی ئەم پارێزگایەیان خستۆتە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیان دا ؛ بەڵام لە ڕۆژانی ئەمدواییە ، سوپای عێراق زاڵبووە بە سەر کەرکووک .

ڕاجح ئەلموسەوی،  بالوێزی عێراق لە ئێران ئەمرۆ (سی شەممە) لە کۆبوونەوەیەکی رۆژنامەووانی لە تاران، هەر چەشنە بەسیجی هێزە سەربازییەکانیی عێراقی لە شاری کەرکووکی ڕەد کرد و وتی:  کۆپرسی کە لە ٢٥ سیپتەمبەر لە هەرێمی کوردستانی عێراق دا بەڕێوە چوو ، بە پێچەوانەی دەستووری ئەو وڵاتە بووە . ئەلموسەوی وتیشی : کۆپرسیی جیابوونەوەی کوردستانی عێراق هەوڵەکان بۆ خەبات دژی ترۆریسم بە تایبەت داعش لاواز دەکاتەوە و مەترسیەکی جیدییە دژی ئاسایشی ناوچە .

 باڵوێزی  عێراق لە ئێران لە بارەی کردەوەی دەوڵەتی بەغدا بەرامبەر خەڵکی هەرێمی کوردستانی عێراقیش بەڕاشکاوی وتی: کوردە عێراقییەکان ئازادی تۆکمەیان هەیە لەمەڕ ئەنجامدانیی سەفەرەکانی نێو خۆیی لە هەریمی کوردستانەوە بۆ شارە جۆر بە جۆرەکانیی ئەو وڵاتە لە رێگای زەمینی و ئاسمانییەوە و جێگۆر پێکردنیی کاڵا وکۆتاڵ هەر وا درێژەی هەیە . ئەلموسەوی لە بارەی دەنگ وباسە بڵاوکراوەکان لە بارەی داخرانی سێ سنووری زەمینی ئێران لەگەڵ هەرێمی کوردستانی عێراقیش وتی: دەوڵەتی بەغدا لەم بارەوە لەگەڵ ئێران و تورکیا هەماهەنگی تۆکمەو تەواوی هەیە .

 ئێران لە سەر داوای دەوڵەتی  عێراق سێ سنووری فەرمی خۆی لەگەل هەرێمی کوردستانی ئەو وڵاتە بریتی لە " باشماق" ،" پەرویزخان" و" حاج عۆمران" بە تەواوەتی داخستووە .

سەرپەیڤ