تشرینی یه‌که‌م 18, 2017 13:21 Asia/Tehran
  • نیگەرانیی رژیمی زایۆنیستی لە کۆنترۆڵی هێزە ئێراقییەکان بەسەر بیرە نەوتییەکانی پارێزگای کەرکووک

رژیمی زایۆنیستی لەوەی کە بیرە نەوتییەکان لەپارێزگای کەرکووک لە کۆنترۆڵی کوردەکان هێنراوەتەدەر، زۆر نیگەرانە چونکە کەرکووک سەرچاوەی سەرەکیی دابین کردنی نەوتی ئەو رژیمە بوو.

بەپێی ڕاپۆری رۆژی سێ شەممەی کەناڵی لوبنانیی ئەلمەنار، بە پێشڕەویی هێزە ئێراقییەکان لە شاری کەرکووک و کۆنترۆڵ و چاودێری دووبارەیان بەسەر کێڵگە نەوتییەکان، نیگەرانی رژیمی زایۆنیستی بەرەبەرە خەریکە زیاد دەکا، چونکە بەرژەوەندیی ستراتژیک ونەوتیی تەلەبیب، کەوتووەتە مەترسی.

کەناڵی دووی تەلەفزیۆنی رژیمی زایۆنیستیش بەپشت راست کردنەوەی ئەو پرسە، وتی: ئەو کێڵگە نەوتییانەی کەوتووەتە دەست هێزەکانی سوپای ئێراق لە کەرکووک ، سەرچاوەی هەناردەکرانی نەوت بۆ ئیسرائیل لەڕێی تورکیاوە بوو.

ئیهود یەعری شرۆڤەکاری زایۆنی لە دیمانە لەگەڵ تەلەفزیۆنی رژیمی زایۆنیستی وتی: شاری کەرکووک، یەک لە شارە خاوەن نەوتە گرینگەکانی ئێراق دێتەئەژمار، و هێزە ئێراقییەکان بێ شەڕ بەسەر کێڵگە نەوتییەکانی ئەو شارەدا زاڵبوون، ئەوە لەکاتێکدایە کە بەشێک لەو نەوتە لەڕێی تورکیاوە دەگاتە ئیسرائیل و نیگەرانیی ئیسرائیل پێشاندەری ئاستی پەیوەندیی ستراتژیکی نێوان رژیمی زایۆنیستی و هەرێمی کوردستانی ئێراقە.

ماڵپەڕی ئەلمەنار بەگێڕانەوە لە ئامارە فەرمییەکانی کۆمپانیای ئەمریکی "کلییەر دات" پسپۆر لە پێوشوێن گرتنی بارە نەوتییەکانی جیهان ڕایگەیاند؛ نیوەی نەوتی هەڵێنجراوی کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک لەساڵی٢٠١٧ی زایینی هەناردەی ئیسرائیل کراوە کە رۆژانە٣٠٠هەزار بەرمیلی لەخۆگرتووە.

کەناڵی تەلەفزیۆنی ئەلمەنار پێی داگرت؛ سەرەڕای ئەو زانیارییانە، ڕوونە کە لەبەرچی ئیسرائیل بەئاشکرا داکۆکی دەکات لە پرۆسەی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئێراق لەو وڵاتە.

بێنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنیستی ژوولای ڕابردوو، ئەو بابەتەی بەفەرمیی لە کۆنگرەی ئەمریکا ڕاگەیاند.

سەرپەیڤ