-
وەزارەتی دەرەوەی ئێران: سەبەبکارانی جەنایەتی جەنگی دەبێ بە پێی کۆنڤاسیۆنی ژێنێڤ دادگەیی بکرێن
ئاب 14, 2026 15:40وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەیاننامەیەکدا بە ئاماژە بە جەنایەتە جەنگییەکانی ئەمریکا لە پەلاماردانی خەڵکی مەدەنی و ژێرخانی ناسەربازیی ئێران و ڕەخنە لە بێدەنگە کردنی کۆڕ و ناوەندە نێودەوڵەتییەکان، داوای لە وڵاتانی ئەندامی کۆنوانسیۆنی ژێنێڤ کرد کە ئەرکی یاسایی و پابەندکەری خۆیان سەبارەت بە بەدواداچوون و دادگاییکردنی تاوانباران بەجێبهێنن.
-
تائیب: کۆنترۆڵی گەرووی هورموز لە دەستی ئێراندایە
ئاب 14, 2026 10:32سەرۆکی ڕێکخراوی بەسیجی موستەزعەفین وتی: ئەمریکاییەکان دەیانەویست بە وەڕێخستنی شەڕێکی تازە لە گەرووی هورموز، بازنەی خۆشەویست بوونی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە ناوچەکە تێکدەن، بەڵام دیسان بەرەوڕووی شکست بوونەوە.
-
ئێران: تێپەڕینی ئەمنی کەشتییەکان بە گەرووی هورموزدا تەنیا بە موڵەت گونجاوە
ئاب 13, 2026 18:49وتەبێژی قەرارگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیا ڕایگەیاند: بانگەشە بێبنەماکانی ئەمریکا سەبارەت بە تێپەڕینی ئاسایی کەشتییەکان لە گەرووی هورموزەوە، دۆر و دەلەسەی تەواوە.
-
ڕێڕەوی دراویی بریکس؛ ڕێکاری تازە بۆ ئاسایشی بازرگانی
ئاب 13, 2026 16:49سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئێران لە دووهەمین ڕۆژی لوتکەی دارایی بریکس لە هیندستان، جەختی کرد لە سەر پێویستی دانانی ڕێڕەوێکی دارایی تایبەت بە بریکس و پێکەوە گرێدرانی تۆڕەکانی پارەدانی نیشتمانیی وڵاتانی ئەندام.
-
کاردانەوەی ئێران بە قسە بێبنەماکانی ڕژێمی زایۆنی سەبارەت بە سوریا
ئاب 13, 2026 16:39وەزارەتی دەرەوەی ئێران، قسە بێبنەماکانی سەرۆکوەزیرانی ڕژێمی زایۆنیی شەرمەزار کرد کە بانگەشەی کردبوو بەرزاییەکانی جەولان هەر هەمیشە هی ئەم ڕژێمە بووە و وڵاتی سەربەخۆی فەلەستین بوونی نییە و نابێ.
-
ئێران جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی دژی لوبنانی بە تووندی شەرمەزار کرد
ئاب 11, 2026 17:10وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هێرشە دڕندەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوچەکانی باشووری لوبنان لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە توندی ئیدانە کرد.
-
عەراقچی: ئێران بە هەموو دونیای سەلماند کە دەسەڵاتێکی کۆڵنەدەر و لەشکستنەهاتوویە
ئاب 11, 2026 15:10وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: لە شەڕی ئەمدواییەدا، کۆماری ئیسلامیی ئێران لێهاتوویی خۆی خستە بەرچاوی هەموو جیهان، و ئەوەی سەلماند کە دەسەڵاتێکی کۆڵنەدەر و لەشکستنەهاتوویە.
-
وتەبێژی سپای پاسداران: شەڕی ڕەمەزان لاوازبوونی ستراتژیی ئەمریکای دەرخست
ئاب 11, 2026 14:10وتەبێژی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕایگەیاند: شەڕی ڕەمەزان لاوازبوونی ستراتژیی ئەمریکا و کارتێکەربوونی دزە و دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیی لە سەر هاوکێشە سەربازی، ئابووری و سیاسییەکانی ئاشکرا کرد.
-
وتەبێژی سپا: ژیریی دەسکرد لە شەڕی دوژمن دژی ئێران، شکستی هێنا
ئاب 10, 2026 18:35وتەبێژی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی دەڵێ: کەڵک وەرگرتنی ئەمریکا لە ژیریی دەسکرد و تەکنۆلۆژیای پێشکەوتوو لە شەڕی ئەم دواییەی دژی ئێران، نەیتوانی ئامانجەکانی ئەو وڵاتە مسۆگەر بکا.
-
پزشکیان: حیساباتی دوژمن لەسەر بنەمای ژیریی دەسکرد، بێ ئاکام مایەوە
ئاب 10, 2026 18:10سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: حیساباتی دوژمن بۆ ناهێمن کردنی کەشی ناوخۆی ئێران، سەرباری کەڵک وەرگرتن لە ژیریی دەسکرد، تۆڕی سیخوڕیی، بێ ئاکام ماو خەڵک بەئامادەبوون و خۆڕاگرییان، پێشیان بەهاتنەدی ئەو ئامانجانە گرت.