-
کۆتایی هاتنی پاشەکەوتی مووشەکی ئینتێرسێپتەری ئەمریکا لە شەڕی دژ بە ئێراندا
ئاب 05, 2026 14:03کەناڵی تەلەفزیۆنی "سی بی ئێس"ی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە ئەمریکا نزیکەی هەموو مووشەکە وردپێکە دووربڕەکانی لە شەڕی دژ بە ئێراندا بەکارهێناوە.
-
کەوسەری: هەر دەسدرێژییەک بۆ سەر ئێران گورزێکی کوشندەی دژ بە ئەمریکای بەدواوەیە
ئاب 05, 2026 17:20ئەندامێکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانیی مەجلیسی ئێران دەڵێ: هەر دەستدرێژییەک بۆ سەر خاکی ئێران، بەرەوڕووی هێرشی بەرامبەری وێرانکەر بۆ سەر ژێرخانەکانی ئەمریکا و ئەو وڵاتانەی دەبێتەوە کە بنکەی ئەمریکاییان تێدایە.
-
جەنایەتەکەی ئەمریکا لە قشم، وەبیرهێنەرەوەی کردەوەکانی داعشە
تهمووز 31, 2026 18:20وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە پەیامێکدا بۆ حکومەتی تیرۆریستی ئەمریکا جەختی کرد: بە هەر تەقینەوەیەک، بە هەر تاوانێک، بە هەر بایکۆتێک، بە هەر هەڕەشەیەک، بە کوشتنی هەر منداڵێک، ئێرانییەکان بتەوتر و یەکگرتووتر دەکەن بۆ بەرگریکردن لە نیشتمانەکەیان. سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیش لە کاردانەوە بە جەنایەتەکەی ئەمدواییەی ئەمریکا لە دوورگەی قشم نووسی: ئەوانە باجەکەی دەدەن.
-
کرانەئامانجی بنکەکانی سوپای تیرۆریستی ئەمریکا لەلایەن هێزەکانی ئەرتەش و سپاوە
تهمووز 31, 2026 18:02لە بەرامبەر بەردەوامیی دەستدرێژییەکانی سوپای تیرۆریستی ئەمریکا بۆ سەر خاکی ئێران و لە تۆڵەی خوێنی فڕۆکەوانی ئێرانیی فڕۆکەی سوخۆ_24 و ماڵێکی مەدەنی لە قشم، هێزەکانی ئەرتەش و سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی بنکەی سوپای تیرۆریستیی ئەمریکایان لە بەحرەین و کوێت کردە ئامانج.
-
وشداری عەراقچی لەحاند هەڵمەتەکانی ئاڵای درۆینەی ڕژێمی زایۆنی لە ناوچە
تهمووز 31, 2026 17:50وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، میسری بە هاوڕێ و هاوبەشی گرنگی کۆماری ئیسلامیی ئێران ناو برد و وشداریدا لەحاند هەڵمەتەکانی ئاڵای درۆینەی ڕژێمی زایۆنی لە ناوچەکە.
-
رەخنەی عێراقچی لە حکومەتی بولگاریا سەبارەت بەوەی خاکی وڵاتەکەی خستووەتەبەردەست ئەمریکا بۆ هێرشکردنەسەر ئێران
تهمووز 30, 2026 18:42وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ ڤێلیسلاڤا پێترۆڤا، هاوتا بولگارییەکەی،دواگۆڕانکاریی هاوپێوەند بە ناوچەو درێژەی دەسدرێژکاریی ئەمریکا بۆسەر کۆماری ئیسلامیی ئێران و کردەکانی لەمەڕ ئاژاوەنانەوە لە ناوچەی رۆژاوای ئاسیای بۆ ناوبراو شیکردەوە.
-
گورزی قورسی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سوپای جەنایەتکاری ئەمریکی
تهمووز 30, 2026 13:59وەک وەڵامدانەوەیەک بە دەسدرێژییەکانی ئەمریکا بۆسەر خاکی ئێران، هێزە ئێرانییەکان بریتی لە؛ هێزەکانی سپا، ئەرتەش، هێزی دەریایی و هێزی هەوا-فەزا لە زنجیرە هەڵمەتێکدا، بنکە جیاجیاکانی دەسدرێژکارانی ئەمریکیان لە وڵاتانی دەڤەری کەنداوی فارس بەئامانج گرت.
-
پەیوەندییە گشتییەکانی سپا: پێگەی ئەمریکا لە ئوردون و سێ نەوتهەڵگری سەرپێچیکار، کرانەئامانج
تهمووز 29, 2026 14:33پەیوەندییە گشتییەکانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕایگەیاند کە پێگەی ئاسمانی و ناوەندی سەرکردایەتی ناوەندیی سوپای ئەمریکای لە ئوردون بە مووشەکی جۆری بالستیک و هەروەها سێ نەوت هەڵگری بەئامانج گرتووە .
-
قەرارگای ناوەندیی خاتومولئەنبیا: گەمارۆدان بە مانای پەرەپێدانی شەڕە
تهمووز 29, 2026 14:28قەرارگای ناوەندیی حەزرەتی خاتومولئەنبیا (د.خ) وشداریدا:گەرمارۆی دەریایی نایاسایی ئەمریکا بە پەرەپێدانی بازنەی شەڕ لە ناوچەکە دێتە ئەژمار و هێزە چەکدارەکانمان بەرەوڕووی دەبنەوە. هەروەها هەر کۆمپانیایەک کە لە دارایی بلۆکەکراوی ئێران زیانباییەکەی وەرگرێ، ڕێگای پێنادرێ بە گەرووی هورموزدا تێپەڕێ.
-
پارێزگاری ئازەربایجانی رۆژاوا: تەمرچین، کورتترین ڕێگایە بۆ زیارەتکارانی ئەربەعینی ناوچە
تهمووز 29, 2026 12:48پارێزگاری ئازەربایجانی رۆژاوا وێڕای ئاماژە بە ئامادەیی تۆکمەوتەواوی سنوری تەمرچین و حاجی ئۆمەران بۆ میوانداریی لە زیارەتکارانی ئەربەعینی ئیمام حوسێن(ع) ، وتی: هەموو ژێرخانە پێویستەکان لەو سنوورە تەیارو ئامادە کراوەو نزیک بە چل گەیتیش بۆ هاتووچۆی زیارەتکاران ئامادەیە.