تورکیا
-
رەخنەی تورکیا لە ئازادیی چالاکیی گروپی گولەن لە یۆنان
ئادار 13, 2021 08:01تورکیا رەخنەی گرت لەوەی کە خۆی گوتەنی گۆڕانی یۆنان بۆ ناوەندێکی ئەمنیی بۆ ئەندامانی گروپی فەتحوڵڵا گولەنە .
-
داخوازیی سکرتێری گشتیی ناتۆ بۆ چارەسەریی ناکۆکیەکان لەگەڵ تورکیا
ئادار 11, 2021 08:18بە پێچەوانەی ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەی نێوان تورکیاو بڕێک لە وڵاتانی ئەورووپی لە سەر چالاکیی دەریایی لە ڕۆژھەڵاتی دەریای سپی، سکرتێری گشتیی ناتۆ، خوازیاری چارەسەر کرانی ئاڵۆزی و ناکۆکییەکان لەگەڵ تورکیا لەنێوخۆی ڕێکخراوەکەدا بوو.
-
ئامادە بوونی تورکیا بۆ میوانداری کردنی کۆبوونەوەی ئاشتیی ئەفغانستان
ئادار 10, 2021 13:46دەوڵەتی تورکیا لە درێژەی گەڵاڵەی دەستوەردەرانەی ئەمریکا لە بارەی دەوڵەتی گواستنەوە لە ئەفغانستان، ئامادە بوونی خۆی بۆ بەرپاکردنی کۆبوونەوەیەکی نێونەتەوەیی لەم بوارەدا ڕاگەیاندووە.
-
ڕووسیا لە سزادرانی تۆمەتبارانی تیرۆری باڵوێزەکەی لە تورکیا پێشوازیی کرد
ئادار 10, 2021 07:53وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ڕووسیا لە بەیاننامەیەک دا لە سزادرانی سێ کەس لە تۆمەتبارانی دۆسیەی تیرۆری «ئاندرە کارلۆف» باڵوێزی پێشووی ئەم وڵاتە لە تورکیا بە زیندانی ھەتا سەر، پێشوازیی کرد.
-
کوژرانی ٢٥ ئەندامی «پەکەکە» لە ھێرشی ئاسمانیی سوپای تورکیا
ئادار 10, 2021 07:29٢٥ ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستان «پەکەکە» لە ھێرشی فڕۆکەشەڕکەرەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر باکووری عێراق کوژران.
-
درێژەی بگرە و بەردە لە تورکیا ، 70 کەسی دیکەیان گرت
ئادار 08, 2021 23:24ھێزە ئاسایشیەکانی تورکیا 70 کەسیان بە تاوانی پێوەندی لە گەڵ ئەنجامدەرانی کودیتای ناکامی 5 ساڵ پێش گرت .
-
جەهەپە : 30 ڕۆژنامەڤان لێپێچینەوەیان لە گەڵ کراوە ، 25 ساڵ زیندانی بۆ 5 ڕۆژنامەڤان
ئادار 08, 2021 20:32نوێنەری جەهەپە کە خۆی ڕۆژنامەڤانە بە پێشکەش کردنی ڕاپۆرتی مانگانە سەبارەت بە دۆزی ئازادیی رۆژنامەوانی ، باسی لێپرسینەوە و سزادانی ڕۆژنامەڤانان لە تورکیا دەکات.
-
ئەردۆغان ، سیاسەتی فراوانخوازانە رەتدەکاتەوە
ئادار 07, 2021 14:34بە وتەی سەرۆک کۆماری تورکیا ، ئەم وڵاتە بیر و بۆچوونی فراوانخوازانە ناگرێتەبەر .
-
عەلی باباجان: پارتەکەی ئەردۆغان تورکیای نغرۆی قەرز کردووە
ئادار 06, 2021 15:22سەرۆکی پارتی دیموکراسی و پێشکەوتنی تورکیا دەڵێت، پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتدار، تورکیای خستووەتە نێو قەرزی گەورەوە.
-
پرس و راوێژی ئەردۆغان لە گەڵ مێرکڵ بە تەوەری سوریا و لیبی
ئادار 06, 2021 09:49سەرۆکی تورڕکیا لە پێوەندیەکی تەلەفۆنیدا لە گەڵ گەورە راوێژکاری ئاڵمان لە بارەی رەوشی سوریا و لیبی وتووێژی کرد .