-
گەمارۆی شوێنی ڕاگرتنی سندوقەکانی دەنگدان لە کەرکووک لەلایەن تورکمان و عەرەبەکانەوە
حوزهیران 09, 2018 07:10ئەندامی مەکتەب سیاسیی پارتی تورکمان ئیلی لە کەرکووک بەڕاگەیاندنی گەمارۆی شوێنی ڕاگرتنی سندوقەکانی دەنگدانی هەڵبژاردنیی پەرلەمانیی عێراق لەو شارە لەلایەن تورکمان وعەرەبەکان، پێی داگرت، هەتا جێ بەجێ کرانی ویست و داواکارییەکانیان، ئەو گەمارۆیە بەردەوام دەکەن.
-
داخوازیی هەولێر لە پەکەکە بۆ چوونەدەر لە هەرێمی کوردستانی عێراق
حوزهیران 07, 2018 12:26وتەبێژی فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق داوای لە هێزەکانی پەکەکە کرد بۆ پێش گرتن بەهاتنی سەربازانی تورک، پێگەو بنکەکانیان لەهەرێمی کوردستان چۆڵ بکەن.
-
ناونووسینی١٦پارتی سیاسی بۆ ئامادەبوون لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستانی عێراق
حوزهیران 07, 2018 11:57کۆمیسیۆنی باڵا و سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق بەئاماژە بە کۆتایی کاتی ناونووسین لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان، ڕایگەیاند، ١٦ پارت و لایەنی سیاسی لەو هەڵبژاردنانە ئامادە دەبن.
-
چالاکڤانانی کۆمەڵایەتی سلێمانی : با سوپای تورکیا لە خاکی عێراق برواتەدەر
حوزهیران 06, 2018 14:11ژمارێک لە ریکخراوو چالاکڤانانی کۆمەڵایەتی لە سلیمانی لەدرێژەی ناڕەزایەتی دەربڕینەکان دژبە بوونی سوپای تورکیا لە بەشگەلێکی کوردستانی عێراق خوازیاری هەڵوێستی مسۆگەری پێکهاتەی خۆجێی و دەوڵەتی ناوەندی بوون بۆ چوونەدەری تورکەکان لە خاکی ئەو وڵاتە.
-
کۆبوونەوەی ناڕازیانەی چالاکڤانانی هەولێر بۆ دەربڕینی نارەزایەتی دژبە دزەی سەربازیی تورکیا بۆنێو خاکی هەرێمی کوردستان
حوزهیران 06, 2018 12:54ژمارێک لە چالاکڤانانی کۆمەڵایەتی و گەنجەکانی هەولێر بە بەڕێوە بردنی کۆبوونەوە ویڕای دەربرینی ناڕەزایەتی لە دژبە دزەی سەربازیی تورکیا بۆنێو خاکی هەرێمی کوردستان خوازیاری هەڵوێست گرتنی پەرلەمانی کوردستان بوون لەو پەیوەندیەدا.
-
مەسعوود بارزانی ئامادەی هەوڵدانە بۆ چارەسەری گرفتەکانی نێوان هەوڵێرو بەغدا
حوزهیران 06, 2018 11:35سەرۆکی پارتی دێمۆکراتی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند ئامادەی هەوڵدانە لەپێناو دەستڕاگەییشتنی لایەنەکان بەئاکامێک بۆ چارە سەری گرفتەکانیی نیوان هەوڵێرو بەغدا.
-
بە راگیرانی رۆژنامەی ئاوێنە ، لە هەرێمی کوردستان رۆژنامەی کاغەزی سەربەخۆ نەما
حوزهیران 05, 2018 17:07رۆژنامهی ئاوێنه پاش 12 ساڵ بهردهوام بونو بڵاوکردنهوهی 927 ژمارهی 20 لاپهڕهیی، بههۆی قهیرانی داراییهوه ناتوانێت بهردهوام بێتو بهشێوهیهکی کاتی رادهگیرێت و بەم جۆرە لە هەرێمی کوردستان رۆژنامەی کاغەزی سەربەخۆ نەما.
-
یەکێک لە بەرپرسانی یەکیەتی : لەئەگەریی بێ ئاکام بوونی وتووێژ لەگەڵ ئانکارا با لە بژارەی سەربازی لەدژی سەربازانی تورکیا کەڵک وەربگیردریت
حوزهیران 05, 2018 12:49یەکێک لە بەرپرسانی یەکیەتی نیشتمانی کوردستانی عێراق "یەکیەتی" وتی : ئەگە بیتۆ وتووێژەکانی بەغدا- ئانکارا لەمەڕ بەشداری هێزە داگیرکەرەکانی تورکیا لەناوخاکی عێراق بە ئاکام نەگات دەبێ لە کردەوەی سەربازی لەدژی هێزە داگیرکەرەکانی کەڵک وەربگیردریت.
-
بزوتنەوەی گوڕان : داهاتی نەوتی هەرێمی کوردستان گەیشتە ٧٠٩ ملوین دوڵار
حوزهیران 05, 2018 11:54لێژنەی توێژینەوە ڕامیاریی و ئابووریەکانی بزوتنەوەی گوڕان ڕایگەیاند کە داهاتی نەوتی هەرێمی کوردستانی عێراق مانگی ڕابردووی زایینی گەیشتۆتە ٧٠٩ ملوین دوڵار.
-
نێچیرڤان بارزانی: بەشداریی کارامان دەبێت لە حکوومەتی داهاتووی عێراق دا
حوزهیران 04, 2018 08:13نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند لەئێستادا دیالۆگ لە نێوان بەغداو هەولێر هەیە بەوهۆیەشەوە بەشێک لە کێشەکان چارەسەرکراون و لە حکوومەتی داهاتووی عێراقیشدا هەوڵ دەدەن هەموو لایەنە کوردیەکان بەشداری بکەن و ڕۆڵی کارایان هەبێت.