-
وتووێژ سەبارەت بە پێوەندییەکانی هەولێر و بەغدا لە دیداری "نێچیرڤان بارزانی" و حەیدەر عەبادی"
کانونی دوھەم 25, 2018 01:21سەرۆکی حکومەتی ناوچەی کوردستانی ئێراق و سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە بۆ دووەم جار لەم هەفتەیەدا لە بارەی دوایین ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی هاوپێوەند بە چارەسەر کردنی کێشە و ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بیر و ڕایان گۆڕییەوە.
-
نێچیرڤان بارزانی بۆ دەست پێکردنەوەی دانوستان لەگەڵ بەغدا ئامادەیی خۆی ڕاگەیاند
کانونی دوھەم 24, 2018 17:26سەرۆک وەزرانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ دەست پێ کردنەوەی دانوستان لەگەڵ بەغدا لە سەر بنەمای یاسای بنەڕەتیی عێراق ئامادەیی خۆی ڕاگەیاند.
-
بڕیاری نوێ بۆ پێکهێنانی هێزی سەربازیی یەکپارچە لە هەرێمی کوردستانی ئێراق
کانونی دوھەم 24, 2018 14:49وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانی ئێراق لە پێناو ڕێکخستنی هێزەکانی ، بڕیاری داوە بۆ تێکەڵ کردنی دوو لەشکری یەک و دووی پیادە و بەپێی ئەم بڕیارە، هەموو هێزەکان تەنیا لە ژێر چاوەدێریی ڕاستەوخۆی فەرماندەرانی میحوەرەکان دەبن .
-
دەست پێ بوونی مانگرتنی مامۆستایانی هەرێم لە سلێمانی
کانونی دوھەم 24, 2018 13:43مامۆستایانی هەرێمی کوردستانی عێراق لە پارێزگای سلێمانی و ناوچەی گەرمیان ، بۆ چەندەمین جاری بەردەوام، بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە وەرنەگرتنی موچەکانیان، مانیان گرتوو خۆیانیان بوارد لە ئامادە بوون لە سەر پۆلەکانی وانە وتنەوە .
-
ناکۆکییەکان ڕێگرن لە بەردەم پێکهاتنی هاوپەیمانی لە نێوان پارتەکانی هەرێمی کوردستان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانیی عێراق دا
کانونی دوھەم 24, 2018 13:19نوێنەری یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانی عێراق لە پەرلەمانی ئەم وڵاتە، پێکهاتنی هاوپەیمانی لە نێوان پارتە کوردستانییەکانی لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق لە بەر زۆر بوونی ناکۆکیی نێوان لایەنەکان بە دوور زانی.
-
جەختی نیچیروان بارزانی لەسەر پەرەی پەیوەندیە ئابورییەکان لە گەڵ ئێران
کانونی دوھەم 22, 2018 15:22سەرۆکی حکومه تی هەرێمی کوردستانی ئێراق وێڕای شیکردنەوەی ئاکامی سەفەرەکەی بۆ تاران و بەغدا سەبارەت بە ڕووداوەکانی عەفرین نیگەرانی خۆی دەربڕی .
-
شاندێکی دیوانی چاودێریی دراڤیی {وردبینی}عێڕاق گەیشتە هەولێر
کانونی دوھەم 22, 2018 13:18لەئاراستەی هەوڵی هەولێر و بەغدا بۆ چارەسەریی پرسەکانی هاوپێوەند بە مووچەی دواخراوی فەرمانبەران لە هەرێمی کوردستانی عێراق، شاندێکی دیوانی چاودێریی دراڤیی ئەو وڵاتە گەیشتە هەولێر.
-
وتەبێژی وەبەرهێنەرانی هەرێمی کوردستانی عێراق: دوای سەردانی حکومەتی هەرێم، ئاڵوگۆڕی بازرگانی هەرێم و ئێران دەچێتە قۆناغێکی نوێ
کانونی دوھەم 22, 2018 05:21وتەبێژی وەبەهێنەرانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت دوای سەردانەکەی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران، ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەرێم و کۆماری ئیسلامی ئێران دەچێتە قۆناغێکی نوێ.
-
یارمەتی سێسەدو شەست وپێنج ملوین دوڵاری ئەمریکا بە هێزی پێشمەرگە ی هەرێمی کوردستان
کانونی دوھەم 20, 2018 13:18جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی کاروباری پێشمەرگە لەپەرلەمانی کوردستان ، ڕایگەیاند کە ئەمریکا لەدرێژەی یارمەتیەکانی خۆی بۆ هێزی پێشمەرگە ی هەرێمی کوردستان ، سێسەدو شەست وپێنج ملوین دوڵاری تر بۆئەم هێزانە دەنێریت.
-
كێشەكانی بەردەم حكوومەتی هەرێمی كوردستانی عێراق
کانونی دوھەم 19, 2018 09:26پارتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان وەكوو سێهەمین حیزب، لەم حەفتانەی دواییدا بە فەرمی لە دەوڵەتی هاوپەیمانی هەرێمی كوردستانی عێراق هاتە دەر.