-
پارێزگاری تازەی سلێمانی هەڵبژێردرا
ئاب 25, 2016 08:18ئەمڕۆ لە چوارچێوەی رێککەوتنەکانی پێشووی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی و بزوتنەوەی گۆڕان ، پارێزگاری تازەی سلێمانی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی هەڵبژێردرا.
-
سەردانی مەسعود بارزانی لە ئەورووپا
ئاب 25, 2016 12:19سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق بە ئامانجی دیدار و وتووێژ لەگەڵ بەرپرسانی ئەورووپایی بەرەو ئەورووپا وەڕێ کەوت.
-
کۆپرسیی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانی عێراق
ئاب 25, 2016 07:31زانکۆی ئەمریکیی کوردستان، کۆپرسییەکی لە بابەت سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانی عێراق بەڕێوەبرد.
-
هۆشداریی رێکخراوە ناحکومییەکان بە دەوڵەتی ناوەندی و حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق
ئاب 25, 2016 06:27450 رێکخراوی ناحکومی هۆشداریان دا بە دەوڵەتی ناوەندیی بەغدا و حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لە بابەت ئەگەری سەرهەڵدانی کاڕەساتێکی مرۆیی لە کاتی ئازاد کرانی موسڵ دا.
-
حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەک ئاراستەی حکوومەتی ئیتاڵیا دەکات
ئاب 24, 2016 13:10بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەهۆی روودانی بوومەلەرزەیەکی بەهێزەوە، پرسەنامەیەک ئاراستەی گەل و حکوومەتی ئیتاڵیا دەکات.
-
خۆشرو: هەڕەشەی کەڵک وەرگرتن لە چەکی ناڤۆکی نەمێنێ
ئاب 24, 2016 07:31باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەکان، خوازیاری سڕانەوەی واتای کەڵک وەرگرتن و یان هەڕەشەی کەڵک وەرگرتن لە چەکە ناڤۆکییەکان لە دوکتورینە سەربازییە نێودەوڵەتییەکان بوو.
-
کرانەوەی کۆگەی"کەمەربەندی ئابوری رێگای هەورێشم " لە تاران
ئاب 24, 2016 06:27کۆگەی"کەمەربەندی ئابوری رێگای ئەبریشەم" لە تاران دەستی بە کار کرد.
-
دیداری سەرۆک کۆماری تورکیا و سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق
ئاب 24, 2016 04:49سەرۆک کۆماری تورکیا و سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق یەکڕا کۆبوونەوە.
-
کاردانەوەی عەبادی بەرامبەر هەڵوێستی بارزانی سەبارەت بە موسڵ پاش داعش
ئاب 24, 2016 04:41سەرۆک وەزیرانی ئێراق چەند ڕۆژ لەوەپێش هەڵوێست گرتنی مەسعوود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئەو وڵاتە سەبارەت بە داهاتووی سیاسی موسڵ، وتی: لەوبارەوە دەبێ یاسا سەروەر بێ ، نەک زۆرەملێ ، چونکە لە موسڵ هەموو چین و توێژەکان بریتی لە ؛ عەرەب، کورد، تورکمان، ئێزدی، مەسیحی، شەبەک، شیعەو سوننە، مافیان هەیە.
-
ستانداری ههولێر وهرگرتنی 400 ملوێن دۆلاری له بهغدا ڕهتکردهوه
ئاب 23, 2016 10:16پارێزگاری ههولێر ڕایگهیاند: ئیدارهی پارێزگاریی ههولێر لهکاتی بڕینی بهشه بودجهی ههرێمی کوردستانی ئێراق لهلایهن دهوڵهتی فیدڕاڵهوه، هیچ بڕه پارهیهکی له بهغدا وهرنهگرتووه.