شوبات 26, 2020 16:37 Asia/Tehran
  • دەوڵەتی ئێران بڕیارەکەی گروپی ھەنگاوی دراڤیی بە سیاسی لێکدایەوە

دەوڵەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران بڕیارەکەی گروپی ھەنگاوی دراڤی (FATF)ی لەمەڕ دانانی ناوی ئێران لە پێڕستی ناوی وڵاتانی ناھاوکاری بۆ ئانتریک کردن و ئامانجی سیاسیی بڕێک لە ناحەزان گەڕاندەوە.

دەوڵەتی ئێران ڕۆژی چوارشەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: سیاسەتی دژی تیرۆریزمی ئێران لە سەر بنەمای دادخوازی و ئاشتی ویستیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەو لە ھەموو بوارێکدا لەوانە خەباتی دژی بارەبووی تیرۆریزم، بەبڕشتانە ڕەچاو دەکرێت و ئامانجی ئێمە لەمەڕ پێ و شوێنگرتنی ھەڵمەتی دژی پارە سپی کردنەوەو بارەبووی تیرۆریزم، خواستی خەڵکی ئێمەو یاساوڕێسا نێوخۆییەکانمانە کە لە ماوەی خولەکانی پێشووی مەجلیس و دەوڵەت دا پەسەند کراوە.

لەم بەیاننامەیەدا ھاتووە، دەوڵەتی ئێران لە ھاوکاری کردنی وڵاتانی دیکەش لەم بوارەدا پێشوازی دەکات و بە ڕاپەڕاندنی دابی جێی پەسەندی وڵاتانی جیھان و پێوەرە نێونەتەوەییەکان لەم بارەیەوە کە لە ئاراستەی یاساوڕێسا نێوخۆییەکان و بە قازانجی وڵاتیشە، ڕەزامەند بووە.

لە بەیاننامەکەدا جەخت لەوەش کراوەتەوە کە ناحەزانی ئێران و لە سەرەوەی ھەموویانەوە دەوڵەتی ئەمریکا بە نیازی لەشکرخڕکردنەوەن بۆ پێکھێنانی دووبارەی بەرەی دژی ئێران.

گروپی ھەنگاوی دراڤی (FATF)، ناوی ئێرانی لەبەر خۆی وتەنی ھاوتەریب نەبوون لەگەڵ ڕەوتە نێونەتەوەییەکانی بەرنگاربوونەوەی بارەبووی تیرۆریزم خستووەتە نێو پێڕستی ڕەشەوە.